عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، حکومەت بەهیچ شێوەیەک چاوپۆشی لە هیچ کەس و گروپێک ناکات کە هەوڵی تێکدانی ئاسایشی عێراق و وڵاتانی ناوچەکە بدەن، جەختیش دەکاتەوە کە بەتوندی ڕێگری دەکەن لە بەکارهێنانی خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دیکە
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وتەبێژی فەرمیی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، لە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی بە سەرۆکایەتیی عەلی فالح زەیدی، سەرکۆنەی ئەو هێرشانە کرایەوە کە کرانە سەر سعودیە و ئیمارات. لە کۆبوونەوەکەدا دووپاتکرایەوە کە عێراق بەتوندی ڕەتیدەکاتەوە خاک و ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ پەلاماردانی وڵاتانی عەرەبی و وڵاتانی دۆست لە ناوچەکە بەکاربهێنرێت، و حکومەت لەم دۆسیەیەدا ڕێکاری یەکلاکەرەوە دەگرێتەبەر
سەبارەت بە لێکۆڵینەوەکان لەو هێرشانەی کرانە سەر سعودیە و ئیمارات، لیژنەیەکی تایبەت پێکهێنراوە بۆ پەیوەندیکردن بە لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەردوو وڵاتەوە. سەرۆک وەزیرانیش فەرمانیداوە کە ئەگەر سەلمێندرا خاکی عێراق بۆ ئەو هێرشانە بەکارهێنراوە، ئەوا سەرجەم ڕێکارە یاساییەکان بەرامبەر تێوەگلاوان بگیرێنەبەر، هاوکات پەرۆشیی عێراقیشی بۆ هاریکاریکردنی وڵاتانی ناوچەکە لەو پرسەدا دووپات کردەوە و پابەندبوونی عێراقیشی بە پاراستنی سەروەریی خاکی وڵاتەکەی نیشاند
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە خواستەکانی حکومەتی نوێ کرایەوە بۆ دروستکردنی باشترین پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بە ئامانجی بەشداریکردن لە سەقامگیریی ناوچەکە و چەسپاندنی سەروەریی یاسا
هەروەها پابەندبوونی عێراق بە پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان، کۆمپانیا بیانییەکان و هێشتنەوەی چەک تەنها بەدەست دەوڵەتەوە، وەک یەکێک لە لەپێشینەترین کارەکانی حکومەت بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری، دووپات کرایەوە.
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم یەکلایی دەکرێتەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
بەرێز مەسرور بارزانی سەردانی بەغدا دەکات
1 رۆژ پێش ئێستا
پلانەکە ئاشکرابوو
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەمریکا خوازیارین بگەینە ڕێککەوتنێک
1 رۆژ پێش ئێستا
رێککەوتنی نێوانی ئەمریکا و ئێران بڵاوکرایەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه