Kurdistan Press - ئێران ڤیتۆن لە بڕیارێکی عەلی زەیدی دا ئێران ڤیتۆن لە بڕیارێکی عەلی زەیدی دا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئێران ڤیتۆن لە بڕیارێکی عەلی زەیدی دا

ڕاپۆرتێکی ڕادیۆی مۆنتی کارلۆ ئاشکرای کرد، دانوستانەکانی نێوان عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و گروپە چەکدارەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک بەدەست دەوڵەتەوە گەیشتووەتە بنبەست، ئەوەش بەهۆی بوونی "ڤیتۆی ئێرانی" کە بە توندی دژی چەککردنی ئەو گروپانەیە.
بەپێی زانیارییەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی، گروپە چەکدارەکان پێشنیازێکیان خستووەتە بەردەم سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ دواخستنی پرۆسەی چەککردن بۆ کۆتایی ساڵی 2027. لەو چوارچێوەیەدا، "کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا" کە ڕەتیدەکاتەوە چەکەکانی ڕادەست بکات، پاساوی بۆ ئەو پێشنیازە هێناوەتەوە بە بەردەوامیی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵای لوبنانی، ناسەقامگیریی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و واشنتۆن، و ئەوەی ناوی بردووە بە "مانەوەی داگیرکاریی ئەمریکا لە عێراق".
لە بەرامبەر شکستی دانوستانەکاندا کاردانەوە سیاسییەکان جیاوازن؛ هاوپەیمانیی نەسر بە سەرۆکایەتیی حەیدەر عەبادی هۆکاری ئەم شکستە دەگەڕێنێتەوە بۆ بوونی "ڤیتۆی ئێرانی"، و ڕوونیکردووەتەوە کە لە ناوەندەکانی بڕیاردان لە ئێران ئەو قەناعەتە هەیە کە لەگەڵ نەمان و چەککردنی گروپە چەکدارەکانی عێراق، سیستمی کۆماری ئیسلامی دەکەوێتە مەترسییەوە.
بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەی نێوان دەوڵەت و گروپە چەکدارەکان، زانیارییە دزەپێکراوەکانی ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە هادی عامری، سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر، پێشنیازی پێکهێنانی لیژنەیەکی پێنج قۆڵی کردووە لە (دەزگای هەواڵگری، وەزارەتی بەرگری، ڕاوێژکاریی ئاسایشی نەتەوەیی، حەشدی شەعبی، و گروپە چەکدارەکان) بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو.
لە لایەکی دیکەشەوە، هاوپەیمانیی ئوسامە نوجێفی جەخت لەوە دەکاتەوە کە پرۆسەی چەکدانان و چەککردنی ئەو گروپانە کارێکی "مەحاڵە" تا ئەو کاتەی دامەزراوەی سوپای پاسدارانی ئێران لە عێراق بوونی هەبێت.
92 جار خوێندراوەتەوە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا