Kurdistan Press - هەولێر و بەغدا ڕێککەوتن هەولێر و بەغدا ڕێککەوتن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەولێر و بەغدا ڕێککەوتن

هەولێر و بەغدا رێککەوتنیان لەسەر پرسێکی گرنگ ڕاگەیاند، لەسەر بەرهەمهێنان و هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان کە دەبێتە گەرەنتی بۆ ناردنی مووچە لە وادەی خۆیدا.  ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، هەولێر و بەغدا رێكکەوتنیان ڕاگەیاند لەسەر ئەوەی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت دەست بە کارکردن و بەرهەمهێنانی نەوت بکەنەوە.
ڕێککەوتنەکە دوای سەردانەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان بوو بۆ بەغدا، لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق بە شێوەیەکی سەرەتایی لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت رێککەوتن.
ئەمڕۆ شاندێکی بالای ئەمنی حکومەتی عێراق هاتە هەولێر بۆ هەمان مەبەست، حکومەتی عێراق ترسی کۆمپانیاکانی ڕەواندووەتەوە و گەرەنتی بە کۆمپانیاکان و حکومەتی کوردستان داوە چیتر رێگە نادات لەناو خاکی عێراقەوە هێرشی مووشەکی و درۆنییان بکرێتە سەر لەلایەن میلیشیاکانەوە. ئاژانسی میدیایی فەرمی عێراق لەسەر زاری سەباع نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەسەر پاراستنی دامەزراوە نەوتییەکان و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت گەیشتوونەتە ڕێککەوتن.
کۆمپانیاکانی نەوت ئامادەکاری پێویستیان کردووە بۆ ئەوەی دەست بە کارکردن بکەنەوە، لە ماوەی دوو بۆ سێ هەفتە دەتوانن ئاستی هەناردەی نەوت بگەیەننە 200 بۆ 250 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا. هەروەها حکومەت و کۆمپانیاکان دەستپیشەخەرییەکی جۆرییان بۆ عەلی زەیدی کردووە، ئامادەییان دەربڕیوە هەناردەی نەوتی کوردستان ڕۆژانە بۆ 450 هەزار بەرمیل بەرز بکەنەوە، بۆ ئەوەی هاوکاریی حکومەتی عێراق بکەن بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی عێراق.هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان زۆر گرنگە و دەبێتە هۆی زامنبوونی مووچە مانگانە لەکاتی خۆیدا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا