Kurdistan Press - عەلی زەیدی بڕیاری دا عەلی زەیدی بڕیاری دا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

عەلی زەیدی بڕیاری دا

ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عێراق کە بەشێکە لە هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان ئاشکرای کرد، ئاڕاستەیەک هەیە بۆ پێکهێنانی وەزارەتێکی نوێ و ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری پێشووی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بکرێتە وەزیری ئەو وەزارەتە نوێیە. ڕۆژی شەممە، عەلی دیفاعی، وتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی ئاشکرای کرد "ئێستا ڕاوێژ و ئاڕاستەیەک هەیە بۆ پێشکەشکردنی ناوی ئەحمەد ئەسەدی بە مەبەستی بەڕێوەبردنی دۆسیەی گەشتوگوزار لە عێراق و هێنانەکایەی وەزارەتێکی تایبەت بەو کەرتە".
دیفاعی ڕوونیشی کردەوە کاندیدکردنی ئەسەدی بۆ وەزارەتی گەشتوگوزار لە سۆنگەی ئەو ئەزموونە ئیداری و سیاسییەوە دێت کە هەیەتی و دەتوانێت ببێتە هۆی بوژانەوەی ئەم دۆسیە زیندووە.
 سەبارەت بە شێوازی پێکهێنانی کابینەکە، وتەبێژی ئەنجومەنی باڵا وتی: هیچ فشارێکی سیاسی یان سەپاندنی مەرج لەسەر عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیران بۆ پێکهێنانی کابینەی وەزارییەکەی نییە، بەڵکو تەواو بەپێچەوانەوە، ئەو دیدگای تایبەتی خۆی بۆ چارەسەرکردنی ئاڵنگارییە دارایی و ئابورییەکان دەخاتەڕوو.
 سەرچاوەیەکی باڵا لە چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشکرای کردووە "چوارچێوەی هەماهەنگی ڕێککەوتووە لەسەر هەڵوەشاندنەوەی بیرۆکەی دروستکردنی وەزارەتی دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوە و لەبری ئەوە وەزارەتی گەشتوگوزار دادەمەزرێنرێت."
- سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد وەزارەتی گەشتوگوزار دەدرێت بە ئەحمەد ئەسەدی، سەرۆکی بزووتنەوەی سۆمەرییەکان، سەرەڕای ئەوەی خاڵی پێویستی لەبەردەستدا نییە کە شایستەی وەرگرتنی پۆستی وەزاری بێت.
 هاوکات ئاشکرای کرد ناڕەزایەتی لەلایەن هاوپەیمانیی "عەزم"ەوە هەیە، چونکە کەرتی گەشتوگوزار ئێستا بەشێکە لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار و جیاکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی و پێدانی بە تەنیا بە ئەسەدی، دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی دەسەڵاتەکانی ئەو وەزارەتە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا