بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق بە بڕیاری فەرمی دادگا، هەڵمەتێکی بەرفراوانیان بۆ دەستگیرکردنی ئەو بەرپرس و پەرلەمانتارانە دەستپێکرد کە تۆمەتبارن بە گەندەڵی. بەهۆی ئەم ئۆپراسیۆنەوە ناوچەی سەوزی بەغدا بە تەواوی داخراوە و چاوەڕوان دەکرێت هەڵمەتەکە پارێزگاکانی تری عێراقیش بگرێتەوە.
گرنگترین زانیارییەکانی ئۆپراسیۆنەکە:
ناوە دیارەکانی نێو پەرلەمانتار و بەرپرسە دەستگیرکراوەکان:
موسەنا سامەرایی
عالیە نسەیف
محەمەد سەیهوود
محەمەد کەربوولی
بەهادین نووری
زیاد جەنابی
معاریج بەهادلی (بریکاری وەزیری نەوت)
هەڵکوتانە سەر ماڵی وەزیری پێشوو:
هێزەکەی دژەتیرۆر هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی تەیف سامی، وەزیری پێشووی دارایی عێراق. ناوبراو تۆمەتبارە بە کارکردن لە بەرژەوەندی میلیشیاکان و دواین جاریش لەلایەن بریکاری پێشووی وەزارەتەکەیەوە بە دیارنەمانی 140 ملیار دینار تۆمەتبار کرابوو.
دۆخی ئەمنی بەغدا:
کەناڵی عەرەبیە ڕایگەیاندووە کە ناوچەی سەوز لە بەغدا داخراوە و هەڵمەتی گەڕان و پشکنین و دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی گەندەڵی بەردەوامی هەیە.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه