Kurdistan Press - عەلی زەیدی بڕیاری دا عەلی زەیدی بڕیاری دا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

عەلی زەیدی بڕیاری دا

عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکایەتی سێیەمین کۆبوونەوەی دەستەی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگاکانی بۆ ساڵی 2026 کرد
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لەم کۆبوونەوەیەدا بارودۆخی گشتی پارێزگاکان، لایەنەکانی خزمەتگوزاری و بژێوی هاووڵاتیان، لەگەڵ چەندین دۆسیە و ته‌وه‌ری تر بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە وەزیران، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیران، ڕێکخەری گشتی کاروباری پارێزگاکان، پارێزگارەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاکان تاووتوێ کران
زەیدی لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا گرنگی ڕۆڵی حکومەتە خۆجێییەکانی لە ڕاپەڕاندنی کارە خزمەتگوزارییەکاندا خستەڕوو و ڕایگەیاند: "حکومەتە خۆجێییەکان و پارێزگارەکان هێڵی یەکەمی بەریەککەوتنن لەگەڵ هاووڵاتیان، ئەو هاووڵاتییەی کە چاوەڕوانی بەدەستهێنانی خزمەتگوزاری گونجاو دەکات، بێ ئەوەی گرنگی بە ناکۆکییە سیاسییەکان بدات بە هەر شێوەیەک بێت.
سەرۆک وەزیران ڕوونیکردۆتەوە کە پێوەرەکانی دابەشکردنی یەک ملیۆن پارچە زەوییەکە لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتووان و ڕێژەی هەژاری لە نێوان پارێزگاکاندا دەبێت، بە جۆرێک کە دادپەروەری بۆ گەورەترین چینی سودمەندبوو دەستەبەر بکات
کۆبوونەوەکە چەندین بڕیار و ڕاسپاردەی گرنگی لە بوارە جیاجیاکاندا پەسەند کرد، کە دیارترینیان ئەمانەن
چارەسەری قەیرانی نیشتەجێبوون: پەسەندکردنی تەرخانکردنی زەوی نیشتەجێبوون بۆ ئەو کەسانەی کە یاسای دامەزراوەی زیندانیانی سیاسی دەیانگرێتەوە، بەپێی ئەولەویەتە یاساییەکان.
داهاتی خۆجێیی: پێکهێنانی لێژنەی تایبەت بە سەرۆکایەتی یاریدەدەری ڕێکخەری گشتی کاروباری پارێزگاکان بۆ ئامادەکردنی ستراتیژیەتی زیادکردنی داهاتی خۆجێیی پارێزگاکان
دابینکردنی کلۆری ئاو: سپاردنی ئەرکی دابینکردنی ماددەی کلۆری پێویست بۆ پڕۆژەکانی ئاو بە پارێزگاکان و ئەمانەتی بەغداد لە ڕێگەی هاوردەکردنەوە، تا ئەو کاتەی پڕۆژەکانی فراوانکردنی کارگەی فورات تەواو دەبن، هاوکات وەزارەتی پیشەسازی پابەندکرا بە زیادکردنی توانای بەرهەمهێنانی کارگەکانی بەپێی خشتەیەکی کاتی دیاریکراو.
کەرتی تەندروستی: ڕەزامەندی دەربڕدرا لەسەر پێشنیازەکانی وەزارەتی تەندروستی بۆ پێکهێنانی تیمێکی پزیشکی بۆ دەستێوەردانی خێرا لە کاتی قەیران و سەردانە ملیۆنییەکاندا. هەروەها بڕیاردرا بە ڕێگەدان بە ڕاهێنانی دەرچووانی نوێی کۆلێژە پزیشکییەکانی (مستەنسریە، نەهرەین، ابن سینا) لە پارێزگاکانی خۆیان بەبێ گەڕانەوە بۆ بەغداد.
داهاتی وێستگەکانی کێشکردن: هەموارکردنەوەی ڕێنماییەکانی کارپێکردنی وێستگەکانی کێشکردنی تەوەرەیی لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون، بە جۆرێک کە پشکی پارێزگاکان لە داهاتی ئەو وێستگانە بکرێت بە ٪٥٠ بەپێی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی.
پڕۆژە دواکەوتووەکان: پەسەندکردنی ڕاسپاردەکانی لیژنەی تایبەت بە مۆڵەتە وەبەرهێنانە دواکەوتووەکان (پڕۆژەی دەروازەی بازرگانی و کات بەسەربردنی کەربەلا و کۆمەڵگەی تاوەرەکانی نیشتەجێبوونی ئەیوان)، لەگەڵ پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ بەدواداچوونی هۆکارەکانی واژۆنەکردنی گرێبەست و ڕادەستنەکردنی زەوی بە چەندین پڕۆژەی کشتوکاڵی، پەلەوەر و ئاژەڵداری.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا