Kurdistan Press - ئێران بۆ مێلیشیایەکانی عێراق چەک دامەنێن ئێران بۆ مێلیشیایەکانی عێراق چەک دامەنێن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئێران بۆ مێلیشیایەکانی عێراق چەک دامەنێن

ماڵپەڕی شەفەق نیوز ئاشكرای دەكات، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەق قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، داوای لە میلیشیاكانی سەربە ئێران كردووە چەكەكانیان رادەستی دەوڵەت نەكەن و لە هەمان كاتدا رووبەڕووی دەوڵەتیش نەبنەوە.
شەوی رابردوو دووشەم 10ی ئاب، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەق قودسی سوپای پاسداران، لە سەردانێكی رانەگەیەنراو گەیشتە بەغدا. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە میدیای عێراقی بڵاو كراونەتەوە، قائانی لەگەڵ چەندان بەرپرسی سیاسی و تەناهی لە پێكهاتەی شیعە كۆبووەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی شەفەق نیوز، بەرپرسی یەكێك لە میلیشیاكان پرسیاری لە هەڵوێستی ئێران كردووە لەبارەی دۆسیەی چەكدانانی میلیشیاكان، قائانی گوتوویەتی، ئێران لەم قۆناغەدا رەتی دەكاتەوە چەك دابنێن. لە هەمان كاتیشدا داوای لە میلیشیاكان كردووە رووبەڕووی دەوڵەت نەبنەوە ئەگەر هەوڵی دا بە هێز دەست بەسەر جبەخانەكانیاندا بگرێت، چونكە بە گوتەی قائانی ئەمە دەرگە بۆ تەنگژەیەكی ناوخۆی گەورە دەكاتەوە.
لە كارنامەی حكوومەتدا هاتووە دەبێت میلیشیاكان چەك دابنێن، تا كۆتایی 30 ی ئەیلوولی داهاتوو وادەی پرۆسەكە دەبێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا