Kurdistan Press - مووچە گەرەنتیکرا مووچە گەرەنتیکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مووچە گەرەنتیکرا

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، یەدەگی دارایی عێراق دەگاتە 109 ترلیۆن دیناره‌ و بەسە بۆ دابینکردنی موچەی 10 مانگ، ئەوەش جیا لە بونی زێڕ و داهاتی دیكه‌، ده‌شڵێت، موچەی فەرمانبەران بە تەواوی دابینكراوه‌.
مەسعود بەعێجی، ئەندامی لیژنەکەی دارایی په‌رله‌مانی عێراق به‌ رۆژنامه‌ی سه‌باح-ی راگه‌یاندوه‌، "ڕۆژی دوشەممە لیژنەکە لەگەڵ سەرۆک وەزیران عەلی زه‌یدی کۆبوەوە، وەزیری دارایی فالح ئەلساری، و پارێزگاری بانکی ناوەندی نەزار ناسر حوسێن ئاده‌بون و "دۆخی دارایی باش و دڵخۆشکەرە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "پارێزگاری بانکی ناوەندی لە کاتی کۆبونەوەکەدا جەختیکردەوە لەسەر بونی یەدەگێک بە بڕی 109 ترلیۆن لە خەزێنەدا، کە ئەوەش نزیکەی بۆ موچەی 10 مانگ بەسە، بێجگە لە بونی زێڕ و داهات"، جەختیشی لەوە کردەوە کە موچەکان بە تەواوی دابینکراون.
به‌گوێره‌ی وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌، "تێگەیشتن لە نێوان لیژنەی دارایی و وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندیدا هەیە بۆ دانانی چارەسەر بە مەبەستی تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا