محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، پرسی دانەوەی قەرزەکانی غاز و کارەبای لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێ کردووە، ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ ڕێگەپێدانی تاران بە تێپەڕبوونی کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی عێراق بە گەرووی هورمزدا. قالیباف جەختی لە دروستکردنی "سیستەمێکی ئەمنیی نوێ" لە ناوچەکەدا کردووەتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، قەرزەکانی سەر عێراق زیاتر لە ١٢ملیار دۆلارە کە زۆربەی پەیوەستە بە هاوردەکردنی غاز و کارەبای ئێرانییەوە. بەهۆی سزاکانی ئەمریکا و کۆتوبەندە بانکییەکانەوە، بەغدا ناتوانێت ڕاستەوخۆ ئەو پارەیە ڕەوانەی ئێران بکات. لەم بارەیەوە عەلی تەمیمی، شارەزای یاسایی ئاماژە بەوە دەکات کە عێراق لە ڕووی یاساییەوە دەتوانێت قەرزەکانی بداتەوە و سزاکانی ئەمریکا ڕێگر نین لە جێبەجێکردنی گرێبەستە کۆنەکان. بەڵام کێشەکە لە شێوازی حەواڵەکردنی پارەکەدایە بە دۆلار، کە ڕەنگە دامەزراوە داراییەکانی عێراق ڕووبەڕووی سزای لاوەکی بکاتەوە. بۆیە پێدەچێت عێراق پەنا بۆ ڕێوشوێنی تایبەت ببات، لەوانەش بەکارهێنانی بانکی ناوخۆیی یان پرۆسەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بۆ یەکلاکردنەوەی ئەم پرسە.
لە لایەکی دیکەوە، ئاژانسی ئێرنا بڵاویکردووەتەوە کە تاران ڕێگەی بە ژمارەیەک لە کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی عێراق داوە بە گەرووی هورمزدا تێپەڕبن، سەرباری ڕێکارە سەربازییەکان. سەرچاوەیەکی سیاسیی ئێرانی ئەم نەرمییەی تارانی گەڕاندووەتەوە بۆ سەرکەوتنی دانوستانەکانی قالیباف لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی.
قالیباف پێش جێهێشتنی بەغدا ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی عێراق ناکات. هەروەها پێی وایە عێراق یەکەمین وڵاتە کە ئێران دەتوانێت ڕۆڵێکی کاریگەری لەگەڵدا بگێڕێت لە "سیستەمی ئەمنیی نوێ"ی ناوچەکەدا، و هەماهەنگییەکانیان لەم بوارەدا فراوانتر دەکەن.
لەلای خۆیەوە، نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عێراق تەئکیدی کردەوە کە عێراق داوای پێداچوونەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران کردووە و ڕایگەیاند: "هەمووان پەرۆشن بۆ ئەوەی عێراق تێوەنەگلێت لەو جەنگەی لە ناوچەکەدا دەگوزەرێت". هاوکات هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد کە بابەتی داخستنی گەرووی هورمز و کاریگەرییەکانی لەسەر عێراق لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی تاوتوێ کردووە.
ناوبراو جەختی لەوە کردووەتەوە کە دەبێت هەناردەی نەوتی عێراق "تایبەتمەندی" خۆی هەبێت. لەلایەکی تریشەوە زەیدی ڕایگەیاند کە حکومەتەکەی سەرکەوتوو بووە لە دۆزینەوەی ڕێڕەوی جێگرەوە بۆ هەناردەکردنی نەوت و کاراکردنی دەروازە سنوورییەکان بۆ بەهێزکردنی جووڵەی بازرگانی.
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئێران تەسلیم نابین
1 رۆژ پێش ئێستا
بانکی ناوەندی عێراقی بڕیاری کۆتایی دا
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه