Kurdistan Press - بانکی ناوەندی عێراقی بڕیاری کۆتایی دا بانکی ناوەندی عێراقی بڕیاری کۆتایی دا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بانکی ناوەندی عێراقی بڕیاری کۆتایی دا

پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق دەڵێت، بەهۆی کۆنی دراوی ئێستا، زیادبوونی ساختەکاری لە دراوەکە لەگەڵ نەزانینی قەبارەی پارەی چاپکراو (کوتلەی نەقدی)، بڕیاردراوە دراوی ئێستا بگۆڕدرێت.
 ئەمڕۆ یەکشەممە، نزار ناسر حوسێن، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە، باس لە زیادکردنی پارەی کاش، زیادکردنی داهات و جێگیرکردنی بەهای دۆلار لە بازاردا کراوە.
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق  ڕاگەیاند، "لە کۆبوونەوەکەدا پارێزگاری بانکی ناوەندی وتی بڕیاری گۆڕینی دراو دراوە، چونکە ئەم دراوەی ئێستا دەمێکە هەیە و کۆنە، ساختەکاریش لە دراوەکەدا زیادبووە، هاوکات بەدروستیش نازانین قەبارەی پارەی چاپکراو (کوتلەی نەقدی) لە وڵاتدا چەندە".
پەیوەست بە بابەتی لابردنی سفرەکانی سەر دراویش، نزار ناسر حوسێن، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق ئەوەی خستووەتەڕوو، "بابەتی لابردنی سفرەکان پرۆژەی سەرۆکوەزیرانە و ئەم بابەتەش لە دەسەڵاتی بانکی ناوەندی و حکومەتیشدا نییە، بەڵکو پێویستی بە دەرچوونی یاسایەکی تایبەت لە پەرلەمانی عێراق هەیە."
عەلی زەیدی سەرۆکوەزیران لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمان کۆبووەوە و داوای لێکردن  لیژنەی دارایی هاوکاری بن لە تێپەڕاندنی یاسای لابردنی سفرەکانی سەر دینار.
 هەرچەندە چاپکردنی دراوی نوێ یانیش لابردنی سفرەکان وەک پێشنیاز و دەرچەیەک بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانی ئێستای دارایی عێراق هەن و لەسەر مێزی بانکی ناوەندین، بەڵام بەوتەی ئەندامانی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، تائێستا بڕیار لەسەر یەکێکیان نەدراوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا