دادگای تاوانەکانی نەهێشتنی گەندەڵی ئاشکرای کرد کە بە شێوەیەکی فەرمی دەستی بەسەر بڕی ٦ ملیار دینار، نیو ملیۆن دۆلاری ئەمریکی، ٣٥ تاپۆی زەوی و خانوبەرە، وە ٦ ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆری (عەلاء محسن خەلەف)دا گرتووە.
ناوی براو بەرێوەبەری نووسینگەی عەدنان جومەیلی، بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوتی عێراق بووە و ئەم ڕێکارانەش لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و گەڕاندنەوەی ماڵی گشتی جێبەجێ کراون.


وەڵام بدەوه