ئەمڕۆ تاوەکو نیوەڕۆ، تەنیا دەستەی حەشدی شەعبی، وەزارەتی ناوخۆ، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و دیوانی وەقفی سوننی مووچەیان پێدرابوو لەگەڵ بەشێک لە فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی بەرگری، شارەوانی، کشتوکاڵ، سەرچاوە ئاوییەکان و پیشەسازی و وەزارەتی خوێندنی باڵا.
ئەم ئێوارەیە تۆزێ دۆخەکە بەرەو باشتر ڕۆیشت، پرۆسەکە خێراتر کرا و هەریەک لە وەزارەتەکانی تەندروستی، کارەبا، ڕۆشنبیری تەمویلی مووچەکانیان کراو و بەشێکی فەرمانبەرەکانیان مووچەیان وەرگرت. ئەو دەستە و وەزارەتانەش کە بەشێکی فەرمانبەرەکانیان مابوون مووچە وەربگرن، دەستکرایەوە بە دابەشکردنی مووچە بەسەریاندا و چاوەڕێ دەکرێت تاوەکو سبەی هەموو فەرمانبەرەکانیان مووچەیان پێبدرێت.
فەرمانگەی ژمێریاری مووچە لە وەزارەتی دارایی ئێستا بە شەو و ڕۆژ فەرمانبەرەکانیان لەکاردان، ئامانجیانە بەزووترین کات مووچەی هەموو مووچەخۆران دابەشبکەن، هەر پارەیەکیش کە دێتە نێو خەزێنەی وەزارەتی دارایی ڕاستەوخۆ بۆ مووچە تەرخاندەکرێت.
پلان هەیە سبەی مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشبکرێت، ئەم وەزارەتەش زیاتر لە یەک ملیۆن مووچەخۆری هەیە و گەورەترین وەزارەتی عێراقە، بە دابەشکردنی مووچەی ئەمانیش بارگرانییەکە زۆر کەمتر دەبێتەوە، پێدەچێت تاوەکو کۆتایی هەفتە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی هەموو مووچەخۆرانی عێراق کۆتایی بێت.
لەبارەی مووچەی کوردستانیش هەواڵی خۆش هەیە، بەپێی زانیارییەکان وردبینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی هەشت تەواوبووە، هەفتەی داهاتوو دوای تەواوبوونی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق دەست بە ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی کوردستان دەکرێت.
سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق ڕاگەیاند، دوای تەواوبوونی مووچەی مووچەخۆرانی عێراق، هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو دەستدەکرێت بە ئامادەکردنی پارە و ناردنی بۆ مووچەی هەرێمی کوردستان.
هەفتەی داهاتوو پێناچێت پارە بەشی مووچەی کوردستان ئامادەبێت، بەڵام هەفتەی دواتر بە ئەگەری زۆر مووچە خەرجدەکرێت.
ئەم مانگەش 120 ملیارەکە وەک مەقاسە لە پارەی مووچە دەبڕدرێت و باقییەکەی بۆ کوردستان دەنێردرێت، حکومەتی کوردستانیش دەبێت خۆی ئەو کورتهێنانە پڕبکاتەوە.
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه