Kurdistan Press - موقتەدا سەدر بێدەنگی شکاند موقتەدا سەدر بێدەنگی شکاند | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

موقتەدا سەدر بێدەنگی شکاند

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، پەیامێکی ئاراستەی ئەمریکا کرد و تێیدا بە توندی ڕەتیکردەوە عێراق بکرێتە گۆڕەپانی ململانێ سیاسی و ئابوورییەکان. هاوکات جەخت دەکاتەوە کە عێراقییەکان دەیانەوێت لەگەڵ دراوسێکانیان لە ئارامی، ئاسایش و ئاشتیدا بژین.
لە پەیامەکەیدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردووەتەوە، سەدر ڕایدەگەیەنێت کە ئەوان دژی هەر لایەنێکن وڵاتەکەیان داگیر بکات و سەربەخۆیی عێراق لە سەرووی هەموو مامەڵەیەکەوەیە. هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە، دەیانەوێت وڵاتەکەیان بە ئازادی و سەربەخۆیی دوور لە دەستوەردانی دەرەکی بونیاد بنێن، جا ئەو دەستوەردانە ڕۆژهەڵاتی، ڕۆژئاوایی، باکووری یان باشووری بێت.
ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە هۆشداری دەداتە ئەمریکا و دەڵێت، ئەگەر دەیانەوێت لاپەڕەیەکی نوێ هەڵبدەنەوە، "پێویستە بە دادپەروەری و بێ لووتبەرزی بێت". ، هەروەک راشیگەیاندووە: عێراق ڤەنزوێلا نییە.
ئەوەشیخستووەتەڕووکە ئەوان پابەند نین بە بەرگریکردن لە هیچ لایەنێک و نایانەوێت بە وەکالەت لەبری کەس بجەنگن.
لە پەیامەکەیدا، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە داوا دەکات لاپەڕەیەکی نوێی پەیوەندییەکان بە دادپەروەری و دوور لە لووتبەرزی هەڵبدرێتەوە. هاوکات هیوای خواست گەلی ئەمریکا ببێتە خاوەنی حکومەتێکی ئاشتیخواز کە ڕێز لە وڵاتانی دیکە بگرێت و دوور بێت لە سیاسەتی خۆسەپاندن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا