Kurdistan Press - دادگای فیدڕالی لەبارەی هەرێم بڕیارێکی دا دادگای فیدڕالی لەبارەی هەرێم بڕیارێکی دا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دادگای فیدڕالی لەبارەی هەرێم بڕیارێکی دا

دادگای فیدرالی بڕیاری نادەستووریبوونی بۆ یاسایەكی هەرێمی كوردستان دەركرد
تایبەتە بە تاوانە سیاسییەكانی نێو یاسای سزادانی عێراقی
دادگای فیدرالیی عێراق، بڕیاری نادەستووریبوونی بۆ یاسای ژمارە ٢١ی ساڵی ٢٠٠٣ی هەرێمی كوردستان دەركرد.
بەپێی بڕیارەكەی دادگای فیدرالی، ئەو یاسایەی هەرێمی كوردستان پێچەوانەی بڕگەی دووەمی ماددەی ١٢١ی دەستووری هەمیشەیی عێراقە كە لەو بڕگەیەدا ئاماژە بەوە دراوە: (هەرێمی كوردستان مافی هەیە جێبەجێكردنی هەر یاسایەك لە هەرێمی كوردستان هەموار بكات، لە حاڵەتی روودانی دژیەكی یان بەریەككەوتن لە نێوان یاسایەكی فیدرالی و یاسایەكی هەرێم لەبارەی بابەتێك كە نەچێتە نێو تایبەتمەندییە تەواوەتییەكانی دەسەڵاتی فیدرالی).
هەر بەپێی بڕیارەكەی دادگای فیدرالی، هەرچەندە یاساكە بە نادەستووری ناوبراوە، بەڵام بەشی دووەمی سكاڵاكە بەهۆی نەبوونی تایبەتمەندی ڕەت كراوەتەوە كە سكاڵاكار داوای گەڕاندنەوەی گرتنەبەری ڕێوشوێنە یاساییەكانی لەبەردەم دادوەری دادگای ئاسایشی سلێمانیل كردبوو.
جێی باسە یاسای ژمارە ٢١ی ساڵی ٢٠٠٣، تایبەت بوو بە هەمواركردنەوەی ماددەی ١٥٦ لە یاسای سزادانی عێراقی، هەروەها هەریەك لە ماددەكانی (١٥٧ تا ١٨٩، ١٩٠ تا ١٩٥، ١٩٨ تا ٢١٩، ٢٢٣ تا ٢٢٥، لەگەڵ هەردوو ماددەی ٢٢٧ و ٢٢٨) لەكار خستووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا