Kurdistan Press - سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی دەستگیرکرا سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی دەستگیرکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی دەستگیرکرا

سەرکردەیەکی پێشوی  حەشدی شەعبی  بە 21 کیسەی ماددەی هۆشبەرەوە لە بەغدا دەستگیرکرا هێزەکانی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، سەرکردەی پێشووی حـەشدی شەعبی (حامد جەزائری)یان دەستگیرکرد.
 ئۆپەراسیۆنەکە لە ناو کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی ڕەیحانە لە دیوی ڕەسافە ئەنجامدراوە.
لەگەڵ جەزائریدا، کارمەندێکی  حەشدی شەعبی و کەسێکی مەدەنی دەستگیرکراون. دەستبەسەر 21 کیسە ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ، ئۆتۆمبێلێکی حکومی و کڵاشینکۆفێکدا گیراوە.جەزائری پێشتر فەرماندەی لیوای 18ی  حەشدی شەعبی و سەرکردەی (سەرایا خۆراسانی) بووە. ناوبراو پێشتریش لە ساڵی 2020 بە تۆمەتی سەرپێچیکردنی ڕێنماییەکان، لەلایەن ئاسایشی حەشدەوە دەستگیرکرابوو.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا