کەناڵی13ی ئیسرائیلی لە زاری بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلەوە بڵاویكردووەتەوە، لە میانەی گفتوگۆ ئەمنییەکانی رۆژانی رابردوودا وتوویەتی، هیچ چارەیەكی تر نییە جگە لە هەنگاونان دژی ئێران، ئەوەش لە کاتێکدایە پەیوەندییە سەربازی و هەواڵگرییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا بەردەوامن.
کەناڵەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ناتانیاهۆ ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی ئەمنیی ئەنجام داوە، هاوکات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی راپۆرتەکان سەبارەت بە ئەگەری هەڵكشانی دۆخەکە لەگەڵ تاران.
هاوكات لەزاری ئەفسەرێکی باڵای ئسیرائیلیشەوە ئاشكرای كردووە، پلانی هاوبەش و پەسەندکراو لە نێوان سوپای ئیسرائیل و فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) هەیە، جێبەجێکردنیشی چاوەڕێی بڕیاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و هەڵبژاردنی کاتێکی گونجاو دەکات.
لەلایەكی ترەوە، بەرپرسێکی ئەمنیی ئیسرائیل رایگەیاندووە، ئەنجامدانی گورزێکی ئەمریکی رەنگە ببێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی ژێرخانی ئێران بە قەبارە و چڕییەک کە رژێم پێشتر هاوشێوەی نەبینیوە.
جەختیشكردووە لەوەى، سەرۆک ترەمپ چاوەڕێی تەواوبوونی کۆکردنەوەی هێزی سەربازیی ئەمریکا دەکات لە ناوچەکەدا پێش ئەوەی بڕیار لەسەر ئەنجامدانی هێرش یان ئەنجامنەدانی بدات.
وتوشیەتی، ئەمریکییەکان وەک زلهێزێک مامەڵە دەکەن؛ سەرەتا کار لەسەر بەهێزکردنی توانا سەربازییەکانیان دەکەن و زۆرترین کەرەستە و هێزی جەنگی لە ناوچەکەدا کۆدەکەنەوە، هاوکات لەگەڵ ئامادەکردنی هێزێکی ئاسمانیی زیاتر لە ناوخۆی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کە فڕۆکە بۆمبهاوێژەکانی جۆری "B-52" و "B-2" لەخۆدەگرێت، و سەرۆکیش بڕیار لەسەر هەنگاوی داهاتوو نادات تاوەکو سەرجەم ئەم توانایانە لە شوێنەکانی خۆیاندا ئامادە نەبن.
نەتەنیاهۆ قسەی کۆتایی کرد
1رۆژ پێش ئێستا |
Hogir Nerwayi ![]() |
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
سۆشیال دیموکراتی بە دیل گرتووە
1 رۆژ پێش ئێستا
نەتەنیاهۆ قسەی کۆتایی کرد
1 رۆژ پێش ئێستا
پەیامێک لە عەلی زەیدییەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
زەنگی جەنگ لێدرا
1 رۆژ پێش ئێستا
هەواڵی خۆش گەیشت لەبارەی کارەبای نیشتیمانی
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه