محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 22ـی تشرینی دووه‌م 2022)، رایگه‌یاند، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی عێراق له‌باره‌ی هێرشه‌كان كۆده‌بێته‌وه.
سوودانی هه‌روه‌ها گوتی: "هێرشه‌كان به‌بێ مۆڵه‌ت كراون و هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه ده‌ستدرێژییه‌كان ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، ئێرانی بێت یان توركی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی عێراق له‌م یه‌ك دوو رۆژه‌دا كۆده‌بێته‌وه، داوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كمان كردووه، له باره‌ی بوونی هێزه فه‌رمییه‌كانی عێراق له‌سه‌ر سنوور، به‌ربه‌ست هه‌ن ده‌بێت تێبپه‌ڕێندرێن، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كه جێبه‌جێبكرێت و هێزه‌كان له‌و ناوچانه‌دا بڵاوه‌یان پێبكرێت.
وەڵام بدەوه