Kurdistan Press - زۆربەی بڕگەكانی بودجەی گشتی یەكلایی كراونەتەوە زۆربەی بڕگەكانی بودجەی گشتی یەكلایی كراونەتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

زۆربەی بڕگەكانی بودجەی گشتی یەكلایی كراونەتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دووپاتی كردەوە كە زۆربەی بڕگەكانی بودجەی گشتی یەكلایی كراونەتەوە .

بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: لیژنەی دارایی بە سەرۆكایەتی عەتوان عەتوانی و بە ئامادەبوونی ئەندامەكانی، دەستیان بە كۆبوونەوە كردووەتەوە بۆ یەكلاییكردنەوەی هەندێك بابەتی تەكنیكی پەیوەست بەیاسای بودجەی فیدراڵی، وەك ئامادەكارییەك بۆ پێشكەشكردنیان بە ئەنجومەنی نوێنەران.

بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە ، لیژنەی دارایی پەرلەمان بڕیاریداوە شاندێك لە ئەندامەكانیان سەردانی وەزارەتی دارایی بكات بۆ بینینی ئەو فایلانەی كە پێویستیان بە ڕوونكردنەوەی زیاتر هەیە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه