Kurdistan Press - لەنزیک گەڕەکی دۆمیزی کەرکووک هێزە ئەمنییەکان تەقە لە دوو گەنجی کورد دەکەن لەنزیک گەڕەکی دۆمیزی کەرکووک هێزە ئەمنییەکان تەقە لە دوو گەنجی کورد دەکەن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەنزیک گەڕەکی دۆمیزی کەرکووک هێزە ئەمنییەکان تەقە لە دوو گەنجی کورد دەکەن

لەنزیک گەڕەکی دۆمیزی شاری کەرکووک دوای ئەوی هێزەکانی ئاسایشی نیشتمانی لە کەرکووک بازگەیەکیان دانا بۆ پشکنین، لەو کاتەدا دوو گەنجی کورد بە ماتۆڕسکیلەوە چوونەتە ناو مەفرەزەکە و داوایان لێکراوە لە ماتۆڕسکیلەکە دابەزن، یەکێکیان دائەبەزێت و ئەوی دیکەیان جوڵە بە ماتۆڕەکە دەکات، بۆ ئەوەی ڕایگرێت.

ڕاشیگەیاند: لەو کاتەدا هێزە ئەمنییەکە تەقەیان لیدەکەن و یەکێک لە گەنجەکان گیانی لەدەست داوە تەرمەکەی بۆ نەخۆشخانەی ئازادی کەرکووک گواستراوەتەوە، گەنجەکەی دیکەش بەسەختی برینداربووە و ڕەوشی تەندروستی ناجێگیرە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه