Kurdistan Press - ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتى کارەباوە ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتى کارەباوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتى کارەباوە

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردۆتەوە سەبارەت بە وێنەیەکی وێستگەی 29 مێگاواتی هەولێر لەبارەی پیسکردنی ژینگەوە، دەڵێت، تەنیا لە یەکەم کارپێکردیندا دووکەڵ دەکات.

لە ڕوونکردنەوەیەکدا وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: پاش بڵاوبوونەوەی وێنەیەکی وێستگەی 29 مێگاواتی هەولێر لەبارەی پیسکردنی ژینگەوە،  بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی وەزارەتی کارەبا بەدواداچوونی بۆ کرد.

ڕاشیگەیاند: لەلایەن بەڕێوەبەری گشتیی بەرهەمهێنانەوە پێمان ڕاگەیەنرا ئەم یەکەیەی بەرهەمهێنانی کارەبا پاش پرۆسەی چاککردنەوە، لە یەکەم کارپێکردنیدا بۆ ماوەی پێنج خولەک تا بەستنەوەی بە تۆڕی کارەباوە دووکەڵێکی زۆر دەکات و دواتر دەگەڕێتەوەسەر دۆخی ئاسایی خۆی.

وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەش داوە کە کۆمپانیای کارپێکردنی وێستگەکەش لە کەمکردنەوەی شوێنەوارەکانی ئاگادار کراوەتەوە.

 

 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه