ڕۆژی سێشەممە 8ی ئابی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ستیڤن هیتچن باڵیۆزی نوێی بریتانیا لە عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا كە خاتوو ڕۆزی كەیڤ كونسوڵی بریتانیا لە شاری هەولێریش ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی عێراق و ناوچەكە و دواپێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەروەها پەیوەندیەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و سەردانی شاندی پارتی بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.
هەر لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان خرایە بەر باس و گفتوگۆ و جەخت لە پێویستیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان كرایەوە.
لە بەشێكی تری ئەو دانیشتنە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی كە ئەو ئەركەی پێسپێردراوە لە عێراق كار بكات و لە ماوەی كاركردنیدا لەگەڵ سەركردایەتیی سیاسیی هەرێمی كوردستان لە پەیوەندیدا بێت. هەروەها پاڵپشتیی وڵاتەكەشی بۆ پڕۆسەی سیاسیی هەرێم و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكان و فراوانكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا بە سەرۆك بارزانی ڕاگەیاند.

کوردستان پڕێس
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه