Kurdistan Press - راکێشانی سەرنجی وەبەرهێنەرانی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان راکێشانی سەرنجی وەبەرهێنەرانی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

راکێشانی سەرنجی وەبەرهێنەرانی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان

د. محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ، پێشوازیکرد لە شاندێکی ئەنجومەنى بازرگانى ئەمەریکا-کوردستان و نوێنەری ١٢ کۆمپانیای ئەمەریکی..
لەدەستپێکدا سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ، وێڕای بەخێرهێنانی شاندە ئەمریکییەکە ، باسی لە یاسا و دۆخ و ژینگەی وەبەرهێنانی لە هەرێمی کوردستان کرد و ئاماژەی بەو ئاسانکارییانە کرد کە وەبەرهێنەرانی بیانی دەکرێت ، راشیگەیاند ،گرنگە وەبەرهێنەران و کۆمپانیا ئەمریکییەکان لەسێکتەری کشتوکاڵ و وزەو پیشەسازیییەکانی وەکو  پترۆکیمایی و سێکتەرەکانی دیکە وەبەرهێنان بکەن..
دواتر بەڕێز بەیان سامی عەبدولڕەحمان نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمەریکا،  ئامانجی سەردانی شاندەکە بازرگانییەکە خستەڕوو.

نوسینگەی راگەیاندنی دەستەی وەبەرهێنان
٨ی مارس ٢٠٢٢

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه