Kurdistan Press - سکاڵای یاسایی تۆمارکرا سکاڵای یاسایی تۆمارکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سکاڵای یاسایی تۆمارکرا

هاوپەیمانی مەسحییەكان یەكەمین سكاڵای خۆیان لە دادگای فیدراڵی تۆمار كرد، ئەوەیش بەهۆی لادانی كورسییەكانیان لە پەرلەمانی كوردستان.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئانۆ جەوهەر وەزیری سەرۆكی هاوپەیمانیی حەمورابی، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاوی كردووەتەوە، سكاڵای یاساییم لە دادگای باڵای فیدراڵی تۆمار كرد لەبارەی مافی مەسیحییەكانی ئەرمەنی و ئاشووری و سریانی و كلدانی.

لە سەرەتای ئەم هەفتەیە ئەرمەنەكانی هەرێمی كوردستان، چوونە پاڵ حزبەكانی تری ئەنجوومەنی سیاسیی هاوپەیمانیی حەمورابی و لەسەر پێكهێنانی هاوپەیمانێتییەكی نوێی سیاسی بە ناوی (هاوپەیمانیی مەسیحی)، ڕێككەوتن كە نوێنەرایەتیی تەواوی هاووڵاتییانی ئەرمەن، سریان، ئاشووری و كلدان بكەن.

ڕۆژی شەموو 11ـی ئایار، ئانۆ جەوهەر سەرۆكی هاوپەیمانیی حەمورابی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاوی كردووەتەوە، ئێوارەی هەینی 10ی ئایار، لە بارەگای پێوەندیی كلدانییەكانی جیهان لە عەنكاوە، ئەنجوومەنی سیاسیی هاوپەیمانییەكە بە ئامادەبوونی نوێنەری ئەرمەنەكان لە لیژنەی ئیداریی پێكهاتەی ئەرمەنی ئۆرتۆدۆكس و كۆمەڵەی ڕۆشنبیریی ئەرمەنەكان كۆبووەوە. هاوپەیمانییەكە پێكهاتووە لە پارتی ئەنجوومەنی نەتەوەیی كلدانی، پارتی بزووتنەوەی كۆمەڵەی سریان و پێوەندیی كلدانییەكانی جیهان، پارتی یەكێتیی دیموكراتی كلدانی، ڕەوتی شلاما بۆ كاروباری كریستانەكان.

باسی لەوەش كردووە، لەو كۆبوونەوەیەدا پێشوازییان لە برا ئەرمەنەكانیان كردووە كە چوونەتە پاڵ هاوپەیمانیی حەمورابی و دوای گفتوگۆكردن، ڕێككەوتوون هاوپەیمانییەكی یەكگرتووی سیاسیی بە ناسنامەیەكی نەتەوەیی كۆمەڵگەی كریستیانەكان بە ناوی (هاوپەیمانیی مەسیحی) دابمەزرێنن.

بەگوتەی ئانۆ، هاوپەیمانیی مەسیحی یەكگرتوویی ناوماڵی كریستیانەكان دەبێت، بۆ كاری هاوبەشی سیاسی و بەرگریكردن لە مافی تەواوی مەسیحییەكان كە لە هەناوی هاوپەیمانێتی حەمورابییەوە سەرچاوەی گرتووە، نوێنەرایەتیی ئەرمەن، سریان و ئاشووری و كلدانییەكان دەكات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه