Kurdistan Press - رێبەری رەوتی سەدر دوای هێرشە مووشەکییەکە بۆ سەر هەولێر، رایدەگەیەنێت، هەولێر هەرگیز خۆی ناچەمێنێت رێبەری رەوتی سەدر دوای هێرشە مووشەکییەکە بۆ سەر هەولێر، رایدەگەیەنێت، هەولێر هەرگیز خۆی ناچەمێنێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

رێبەری رەوتی سەدر دوای هێرشە مووشەکییەکە بۆ سەر هەولێر، رایدەگەیەنێت، هەولێر هەرگیز خۆی ناچەمێنێت

مووشەکەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 13-3-2022 ئاراستەی کونسوڵخانەی ئەمریکا لەهەولێر کران و زیانی ماددی بە دەوروبەری کونسوڵخانەکە گەیاندووە.
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە: دۆڕاوەکان هەولێریان بە مووشەک و برسیکردن کردووەتە ئامانج ”وەک ئەوەی کورد عێراقی نەبن“.
موقتەدا سەدر هەروەها رایگەیاندووە: هەولێر هەرگیز خۆی ناچەمێنێت، مەگەر بۆ میانڕەوی، سەربەخۆیی و سەروەری بێت.
رێبەری رەوتی سەدر هیوای سەلامەتی بۆ هەولێر و گەلی کوردستان خواستووە و رایگەیاندووە: ئارام بگرن تاوکوو حکوومەتێکی زۆرینەی نیشتمانی لە عێراق پێک دەهێندرێت.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، موقتەدا سەدر گەلی کوردستانی بە ”برا“ی خۆی وەسف کردووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه