Kurdistan Press - ئەمریکا : هیچ ئاماژەیەک نییە هێرشە مووشەکییەکەی هەولێر بۆسەر ئێمە بووبێت ئەمریکا : هیچ ئاماژەیەک نییە هێرشە مووشەکییەکەی هەولێر بۆسەر ئێمە بووبێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا : هیچ ئاماژەیەک نییە هێرشە مووشەکییەکەی هەولێر بۆسەر ئێمە بووبێت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا سەرکۆنەی هێرشی شەوی رابردووی سەر هەولێر دەکات کە سوپای پاسداران بەرپرسیارییەتەکەی هەڵگرتووە. دەڵێت، "هیچ ئاماژەیەکمان نییە کە هێرشەکە" ئاراستەی بنکە و بارەگاکانی ئەمریکا کرابێت.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "ئەمریکا بەتووندی سەرکۆنەی ‌هێرشی شەوی رابردووی سەر هەولێر دەکات لە عێراق کە لە ئێرانەوە سەرچاوەی گرتووە. هێرشەکان پێشێلکاریێکی زۆر خراپی سەروەریی عێراقن."
بەپێی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، هیچ دامەزراوەیەکی وڵاتەکەیان زیانی بەرنەکەوتووە و هیچ کارمەندێکی ئەمریکی بریندارنەبوون. دەشڵێت، "هیچ ئاماژەیەکیشمان نییە کە هێرشەکە ئەمریکای کردبێتە ئامانج."
راگەیێندراوەکەی ئەمریکا پەیامێکیشی بۆ ئێران تێدایە و دەڵێت، "پێویستە ئێران دەستبەجێ هێرشەکانی رابگرێت، رێز لە سەروەریی عێراق بگرێت و دەستوەردان لە کاروباری نێوخۆی عێراق بوەستێنێت."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه