Kurdistan Press - ڕاگەیاندراوێك لە دژەتیرۆری كوردستانەوە ڕاگەیاندراوێك لە دژەتیرۆری كوردستانەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕاگەیاندراوێك لە دژەتیرۆری كوردستانەوە

بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، شەوی ڕابردوو 25 لەسەر 26ی 10ی 2023، لە زنجیرەیەک بۆردومانی فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بۆ سەر چەند پێگەیەکی چەکدارانی پەکەکە لە سنووری قەزای سیدەکان لە پارێزگای هەولێر، 9 چەکداری پەکەکە کوژران.
لەلایەکی دیکەوە، هەر شەوی ڕابردوو فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا، چەند پێگەیەکی پەکەکەیان لە سنووری ناحیەی شیلادزێ و دێرەلووکی سەر بە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک بۆردومان کرد و، بەهۆیەوە چەکدارێک کوژراو و 3 چەکداری دیکەش بریندار بوون.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه