Kurdistan Press - سەرۆكی حكوومەتی هەرێم زیاتر لە 6 ملیار دینار بۆ چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاكی دهۆك خەرج دەكات سەرۆكی حكوومەتی هەرێم زیاتر لە 6 ملیار دینار بۆ چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاكی دهۆك خەرج دەكات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆكی حكوومەتی هەرێم زیاتر لە 6 ملیار دینار بۆ چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاكی دهۆك خەرج دەكات

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی بڕی (٥،٨٧٤،٣٧٢،٠٠٠ )دینار بۆ پڕۆژەی خاوێنکردنەوە و داپۆشینی خۆڵ و خاشاکی پارێزگای دھۆک، گوژمەكە لەسەر بودجەی ئاسایی سەرۆکایەتیی شارەوانیی دھۆک خەرج دەکرێت.
لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە پارێزگەکانی ھەرێمی کوردستان و ئیدارە سەربەخۆکان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجکردنی بڕی (٥،٨٧٤،٣٧٢،٠٠٠ )دینار، بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی خاوێنکردنەوە و داپۆشینی خۆڵ و خاشاک لە پارێزگای دھۆک، بۆ ماوەی یەک ساڵ كە لە ڕێکەوتی 1/9/2021 تاوەکوو ٣١/٨/٢٠٢٢ ، بڕی پارەی تەرخانکراو لەسەر بودجەی ئاسایی سەرۆکایەتیی شارەوانیی دھۆک خەرج دەکرێت.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه