چوار شاخەوان لە نزیک گوندی ئاوەسپی لە قەرەداغ بەهۆی بارانبارین و لافاوەوە گیردەخۆن و ئاو دەیانبات، یەکێکیان گیان لەدەستدادات. ئارام عەلی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانی سلێمانی ڕاگەیاند: تیمەکانمان بەدوای ئەو کەسانەدا دەگەڕێن کە ئاوبردوونی و تا ئێستا یەکێکیان گیانی لەدەستداوە.
گوتەبێژی بەرگریی شارستانی سلێمانی داواشی لە هاووڵاتیان کرد، ڕێنماییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی باری لەناکاو جێبەجێ بکەن، نەچنە شوێنە سەخت ودژوارەکان لەکاتی خراپی کەش و هەوادا. چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکی باران بارین ناوچەکەی گرتووەتەوە و لە هەرێمی کوردستانیش لە چەند ناوچەیەک بەهۆیەوە لافاو دروستبووە.
وەڵام بدەوه