Kurdistan Press - مۆنۆمێنتی شەهیدان لە هەولێر تەواو دەکرێت مۆنۆمێنتی شەهیدان لە هەولێر تەواو دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مۆنۆمێنتی شەهیدان لە هەولێر تەواو دەکرێت

لەسەر فەرمانى ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕەزامەندیی درا لەسەر خەرجکردنی گوژمەی (3,280,712,000) سێ ملیار و دووسەد و هەشتا ملیۆن و حەفت سەد و دوازدە هەزار دینار، بە مەبەستی تەواوکردنى مۆنۆمێنتی شەهیدان لە هەولێر.

ئەم پڕۆژەیە پڕۆژەیەکى تەواونەکراوە و دواى چەندین ساڵ لەوەستانى کارکردن تێیدا، لەلایەن پارێزگای هەولێرەوە سەرپەرشتی تەواوكردنی دەکرێت و کەوتۆتە بەرزاییەکانى ناحیەى كەسنەزان، وەک هێمایەک بۆ قوربانیدانى گەلەکەمان و بەرزڕاگرتنی یادى ئەنفال و شەهیدانى کورد و کوردستان دروستکراوە.

ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر
2022.4.7

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه