Kurdistan Press - کاتی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ئاشکراکرا کاتی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ئاشکراکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کاتی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ئاشکراکرا

پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیێنێت، وەزارەتی نەوتی عێراق بەڵێنی داوە سەرەتای مانگی داهاتوو (واتە لە دوو هەفتەی داهاتوو) نەوتی سپیی ماڵان بۆ هەرێمی كوردستان ڕەوانە بكات، لەگەڵ گەیشتنی نەوتەكە، سەرەتا لە ناوچە شاخەوییەكان دابەش دەكرێت.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی نەوتی عێراق لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی بەغدا لە نزیكترین كاتدا نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت.
وتیشی، وەزارەتی نەوتی عێراق بەڵێنی داوە لە سەرەتای مانگی داهاتوو نەوت بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت، لەگەڵ گەیشتنی نەوتەكە، دەستبەجێ دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.
پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەشكرد، سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان ئامادەكاریی پێویستیان كردووە بۆ دابەشكردنی نەوت لە زووترین كاتدا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا