به‌گوێره‌ی خشته‌ی راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشەممە 13-04-2022، مووچەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان، کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراوان و زیندانییە سیاسییەکان دابەشدەکرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی راشیدهگهێنێت، دابه‌شكردنی مووچه‌ی مووچه‌ی مانگی ئادار به‌رده‌وام ده‌بێت و سبه‌ی و هه‌فته‌ی داهاتوو خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
پێنجشەممە 14-04-2022
فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی ، فەرماندەیی بەرگریی و فریاکەوتن مووچه وه‌رده‌گرن.
شەممە 16-04-2022
مووچەی وەزارەتی پەرەوەردە (ناوشار)دابه‌شده‌كرێت.
یەکشەممە 17-04-2022
مووچەی وەزارەتی پەروەردە (دەرەوەی شار)دابه‌شده‌كرێت.
دووشەممە 18-04-2022
مووچەی ئەنجوومەنی ئاسایش، وەزارەتی کار و وکاروباری کۆمەڵایەتی و کەمئەندامان دابه‌شده‌كرێت.
سێشەممە19-04-2022
مووچەی وەزارەتی داد، ئەنجوومەنی دادوەری، وەزارەتی ئەوقاف، مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، دیوانی چاودێری دارایی، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی بازرگانی، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و وەزارەتی کشتوکاڵ دابه‌شده‌كرێت.
رۆژانی پێنجشه‌ممه و شه‌ممه 21 ، 23 ى 4 ى 2022
مووچه‌ی خانەنشینی شارستانی دابه‌شده‌كرێت.
یەکشەممە 24-04-2022
وەزارەته‌كانی ئاوەدانکردنەوە، رۆشنبیری و لاوان ، کارەبا مووچه وه‌رده‌گرن.
دووشەممە 25-04-2022
وەزارەته‌كانی خوێندنی باڵا و شارەوانی و گه‌شت و گوزار مووچه وه‌رده‌گرن.
رۆژانی سێشەممە، چوارشەممە ، پێنجشەممە، 28،27،26 ى 04-2022، مووچه‌ی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی پەرلەمان و خانەنشینی پێشمەرگە دابه‌شده‌كرێت.
رۆژی یه‌كشه‌ممه 10 ی 4 ی 2022، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ده‌ستی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئادار كرد و له‌ده‌ستپێكیشدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وه‌ریگرت، به‌گوێره‌ی خشته‌ی راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تیش تا رۆژی 28 ی 4 ی 2022 ته‌واوی شوێنه‌كان مووچه وه‌رده‌گرن.
وەڵام بدەوه