ئێوارەی ئەمڕۆ، بە ئامادەبوونی بەڕێز مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، یاریی کۆتایی خولی سێیەمی پاڵەوانێتیی تۆپی پێی دیپلۆماسی بەڕێوەچوو کە لەلایەن فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ڕێکخراببوو.
لەم یارییە کۆتاییەدا، هەردوو تیپی وەرزشی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا (کە پێکهاتبوون لە: چێک، پۆڵەندا، بولگاریا و ئەرمینیا) و تیپی فەلەستین ڕووبەڕووی یەکدی بوونەوە. لە ئەنجامدا، تیپی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا توانیان بە ئەنجامی (4 بەرامبەر 2) سەرکەوتن بەدەبەن و ببنە پاڵەوانی خولەکە.


وەڵام بدەوه