شاخەوان عەبدوڵڵا، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ڕاستە تا ئێستا ھیچ رێککەوتنێک نەکراوە لە نێوان رەوتی سەدر و چوارچێوەی ھەماھەنگی، ھاتنی عەممار حەکیم ھەر لەبەر ئەوەبوو ھێشتا دەرفەت ماوە بۆ رێککەوتن، ئەوانیش بڕیاریاندا ھاوکاربن لەگەڵ پەرلەمان و ھێشتا هیوایهكی باش ھەیە بۆ رێککەوتن بۆ ئەوەی حکوومەتێکی بەھێز دابمەزرێنین".
ئەگەر ئەو داخرانە سیاسییە بەردەوام بێت ئایا چ کارتێکردنێک لەسەر ڕەوشی سیاسی عێراق دەکات.
بۆ ئەمە شاخەوان عەبدوڵڵا گوتی: "ئیشی پەرلەمان دوا دەکەوێت، بوودجە دوا دەکەوێت، ئەمەش خراپە و کارتێکردن لەسەر ڕەوشی عێراق دەکات".
لە بارەی ئەوەی ئایا ھیواییەک ماوە بۆ رێککەوتنێک لە نێوان ماڵی شیعەدا و پاشان ھەڵبژاردنی سەرۆککۆمار، ناوبراو دەڵێت: "خۆ دەبێت ھەر دواجار رێکبکەون و ھەر کاتێک ئەم لایەنانە رێکبکەون سەرۆککۆمار ھەڵدەبژێردرێت".
وەڵام بدەوه