Kurdistan Press - سبه‌ی و رۆژانی داهاتوو مووچه‌ی مانگی ئاداری ژماره‌یه‌ك شوێن و وه‌زاره‌تی دیكه‌ دابه‌شده‌كرێت سبه‌ی و رۆژانی داهاتوو مووچه‌ی مانگی ئاداری ژماره‌یه‌ك شوێن و وه‌زاره‌تی دیكه‌ دابه‌شده‌كرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سبه‌ی و رۆژانی داهاتوو مووچه‌ی مانگی ئاداری ژماره‌یه‌ك شوێن و وه‌زاره‌تی دیكه‌ دابه‌شده‌كرێت

به‌گوێره‌ی خشته‌ی راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سبه‌ی سێشه‌ممه‌ 19 ى 4 ى 2022،  مووچەی مانگی ئاداری 16 وەزارەت و دەسته‌ دابه‌ش ده‌كرێت به‌م شێوه‌یه‌: وەزارەته‌كانی داد، سامانە سروشتییەكان،
-پلاندانان ، بازرگانی و پیشەسازی، گواستنەوە و گەیاندن ،  كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ، ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی.
هه‌روه‌ها  هه‌ر سبه‌ی مووچه‌ی ئه‌م ده‌سته‌ و شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێت: 
ئەنجوومەنی دادوەری، دەستەكانی مافی مرۆڤ، دەستپاكی،وەبەرهێنان،ژینگە،مین،ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم،دیوانی چاودێیری دارایی،
-كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان.

وه‌زاره‌تی دارایی راشیده‌گه‌ێنێت، دابه‌شكردنی مووچه‌ی مووچه‌ی مانگی ئادار به‌رده‌وام ده‌بێت  له‌ رۆژانی داهاتوو خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت: 

رۆژانی پێنجشه‌ممه‌ و شه‌ممه‌ 21 ، 23 ى 4 ى 2022
مووچه‌ی خانەنشینی شارستانی دابه‌شده‌كرێت.
 یەکشەممە 24-04-2022
 وەزارەته‌كانی ئاوەدانکردنەوە، رۆشنبیری و لاوان ،  کارەبا مووچه‌ وه‌رده‌گرن.
 دووشەممە 25-04-2022
 وەزارەته‌كانی خوێندنی باڵا و  شارەوانی و گه‌شت و گوزار مووچه‌ وه‌رده‌گرن.
رۆژانی سێشەممە، چوارشەممە ، پێنجشەممە، 28،27،26 ى 04-2022،  مووچه‌ی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی پەرلەمان و خانەنشینی پێشمەرگە دابه‌شده‌كرێت. 
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 10 ی 4 ی 2022، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ده‌ستی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئادار كرد و له‌ده‌ستپێكیشدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وه‌ریگرت،  به‌گوێره‌ی خشته‌ی راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تیش تا رۆژی 28 ی 4 ی 2022 ته‌واوی شوێنه‌كان مووچه‌ وه‌رده‌گرن.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه