Kurdistan Press - زانیاری نوێ گەیشت لەبارەی باران بارینەوە زانیاری نوێ گەیشت لەبارەی باران بارینەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

زانیاری نوێ گەیشت لەبارەی باران بارینەوە

شارەزایەکی بواری کەشناسی زانیاریی نوێ لەبارەی ئەم شەپۆلە بارانبارینەی کە پێشبینی دەکرێ لە سبەینێوە هەرێمی کوردستان بگرێتەوە راگەیاند.

ئەمڕۆ شەممە 18/11/2023، سیروان ساڵح، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: "له ئەنجامی کاریگەری دوو ناوچەی پەستان نزمی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور و هاتنی تۆپەڵە هەوایەکی خولگەیی شێدار، لە سبەی یەکشەممەوە بە زۆریش کاتەکانی ئێواره تاوەکوو ئێوارەی دووشەممە ئەگەری بارانی زۆر و لە هەندێک شوێن تەرزە هەیه."

ئەوەشی خستووەتە روو: "لە نێوان کاتەکانی شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە تاوەکوو نیوەڕۆی دووشەممە بارانبارینەکە بەهێز دەبێت و زۆربەی کات بەخوڕ دەبێت، بەوهۆیەوە ئەگەری لافاوی زۆر هەیە لە تەواوی چەم و دۆڵەکان بە ناوچە نزمەکانی سەنتەری شارەکانیشەوە."

ئاماژەشی بەوەداوە: "هەندێک کات خێرایی با بەرزدەبێتەوە بۆ نزیک 50 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، هەروەها ئەگەری بەفربارینیش هەیە لەم زنجیرە چیایانەی کە بەرزاییان زیاترە لە 1800 مەتر لە سەرووی ئاستی دەریا، هاوکات پلەکانی گەرمیش 5 تا 8 پلە دادەبەزێت."

راشی گەیاندووە: "شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە کۆتایی بە شەپۆلەکە دێت، بەڵام ڕۆژی سێشەممە لە کاتەکانی نێوان نیوەڕۆ تا ئێوارە ئەگەری دروستبوونی کەڵەکە هەوری ناوخۆیی هەیە لەگەڵ چەند تاوێکی باران و هەورەبروسکەی ناوخۆیی لە زۆربەی ناوچە کوێستانیەکان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه