Kurdistan Press - سەرۆک وەزیران بەڕێز مەسرور بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی پارتی دیموکراسی و پێشکەوتنی تورکیا دەکات سەرۆک وەزیران بەڕێز مەسرور بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی پارتی دیموکراسی و پێشکەوتنی تورکیا دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆک وەزیران بەڕێز مەسرور بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی پارتی دیموکراسی و پێشکەوتنی تورکیا دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 11/10، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەلی باباجان , سەرۆکی پارتی دیموکراسی و پێشکەوتنی تورکیا و شاندێکی یاوه‌ریی کرد.

 

هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە. بە تایبەتی لە بواری ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی ، لەمبارەیەوە، ئاماژە بە گرنگیی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان و بەستنەوەی وڵاتانی کەنداو و عێراق و هەرێمی کوردستان بە تورکیا و ئەوروپا لە ڕێگەی هێڵی ئاسنینەوە کرا.

هەروەها هەردوولا پشتیوانیی خۆیان بۆ پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دووپات کردەوە.

لە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکاندا ، باس لە پرۆسەی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان کرا و بانگەوازی سەرۆک بارزانی بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی سیاسی هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی حکومەتێکی بنکە فراوان، بەرز نرخێندرا .

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا