Kurdistan Press - فەرمانێک لە سەرۆک وەزیرانەوە فەرمانێک لە سەرۆک وەزیرانەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

فەرمانێک لە سەرۆک وەزیرانەوە

ئەنجوومەنی وەزیران بڕیارێك بۆ زیادكردنی پشكنینی مادەی هۆشبەر بۆ ئەنجامدانی چەند مامەڵەیەك دەردەكات و وەزارەت و فەرمانگەكانیش ئاگادار دەكاتەوە. رێكخراوێكیش پشتیوانیی بڕیارەكەی حكوومەت دەكات.

بەپێی نووسراوێكی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان، كە لە 7ی11ی 2023 دەرچووە بۆ گشت وەزارەت و فەرمانگەكان نێردراوە و تیایدا جۆرە پشكنینێكی دیكە لە چەند مامەڵەیەك زیاد دەكرێت.

ئاماژەش بەوە كراوە: "بەمەبەستی بنبڕكردنی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر لە هەرێمی كوردستان و لەسەر فەرمانی سەرۆك وەزیران، رێكاری پێویست بگیرێتە بەر، بۆ ئەوەی پشكنینی مادەی هۆشبەر بۆ چەند مامەڵەیەك ئەنجام بدرێت."

لە نووسراوەكەدا جەخت كراوەتەوە، پشكنینی مادەی هۆشبەر بۆ ئەو پێشكەشكارانە ئەنجام بدرێت:

1- مۆڵەتی شۆفێری.

2 - داواكاریی مۆڵەتی هەڵگرتنی چەك.

3- داواكاریی وەرگیران بۆ كۆلیژەكانی پۆلیس و سەربازی.

4- داواكاریی پێشكەشكردن بە مەبەستی خوێندنی باڵا.

5- ئەوانەی لە سەندیكا و یەكێتییەكان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی كار دەكەن.

6- داواكاریی دامەزراندن، كە پێشكەش بە حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دەكەن لە گشت دامودەزگاكانی حكوومەت.

ئەنجوومەنی وەزیران لە نووسراوكەدا ئەوەی روونكردووەتەوە، كە دەبێت هەموو وەزارەت و دامەزراوەكان هەماهەنگیی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستیدا بكەن، بە مەبەستی ئەنجامدانی پكشنینەكە. بۆ زیادكردنی پشكنینی مادەی هۆشبەر بۆ نێو ئەو پشكنیانەی، كە ئێستا لە لیژنە پزیشكییەكان دەكرێت، وەزارەتی تەندروستی خەریكی دانانی میكانزمێكە بۆ جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە.

هاوشێوەی پشكنینی چاو و پشكنینە تەندروستییەكانی دیكە، پشكنینی مادەی هۆشبەریش زیاد دەكرێت و دواتر لە هەموو ئەو مامەڵانە كاری پێ دەكرێت، كە ئاماژەیان بۆ كراوە.

د.ئیبراهیم رەمەزان، سەرۆكی رێكخراوی رۆشنبیریی هۆشیاری دژی مادە هۆشبەرەكان راگەیاند: "ئەو بڕیارەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان زۆر گرنگە و بەشێكی سەرەكییە بۆ ئەوەی رێگری بكرێت، تاكوو كەسانی هۆشبەر لە دامودەزگاكانی حكوومەت و دامودەزگا ئەمنی و سەربازییەكان دوور بخرێنەوە و ئاشكرا بكرێن.

ئاماژەی بەوەش دا، میكانیزمی زیادكردنی پشكنینی مادەی هۆشبەر بۆ لیستی پشكنینەكان زۆر ئاسانە، گوتیشی: "تەنیا باسكردن و زیادكردنی هەبوونی ئەو مەرجە بۆ پشكنینەكان لە مامەڵەكاندا زۆر گرنگە، چونكە ئەوە وا دەكات، جۆرە ترسێك هەبێت و خەڵك لە مادەی هۆشبەر نزیك نەبێتەوە."

ئیبراهیم رەمەزان روونیشی كردەوە: "لە پشكنینی هۆشبەر، ئەگەر كەسێك بەكارهێنەر بێت و خووی بەو مادانەوە گرتبێت، ئەوا رێژەی هۆشبەر لە جەستەی ئاشكرا دەبێت، ئەوەشمان لە پشكنینی زیندانەكان بۆ دەركەوتووە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه