Kurdistan Press - بۆچی تا ئێستا ھەنارەدەی نەوتی کوردستان دەسپێنەکردووە بۆچی تا ئێستا ھەنارەدەی نەوتی کوردستان دەسپێنەکردووە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

بۆچی تا ئێستا ھەنارەدەی نەوتی کوردستان دەسپێنەکردووە

رۆژی 12ـی تشرینی دووەمی 2023، وەزیری نەوتی حکومەتی فیدراڵ لەگەڵ شاندێکی باڵا، سەردانی هەولێریان کرد و لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیران و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە؛ ئامانج لە سەردانەکە ئامادەکاری بوو بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان.

لەبارەی لێكتێگەیشتن و بەرەوپێشوەچوونی كارەكان، بەپێی ئەو رێكکەوتنەی لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق هەیە، كەمال محەممەد، وەزیری سامانە سرووشتییەكانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەوەكالەت  راگەیاند، لە رووی تەکنیکییەوە، ئێمە کێشەیەکی وامان نییە، لایەنی تورکیش ئامادەییان دەربڕیوە بۆ وەرگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستان، تەنیا کێشەکە لەوەدایە کە لە بودجەی عێراقدا ئەوە دەستنیشان کراوە بۆ بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێك نەوت بۆ كۆمپانیاكان، هەشت هەزار و شەش سەد و نۆ دینارە. کۆمپانیای بەرهەمهێنانی ئێمە ناتوانن بەو گوژمەیە بەرمیلی بەرهەمبهێنن

ھەروەھا ناوبراو وت شاندی عێراقی فیدراڵ، وەکو وەزارەتی نەوت، کەسانی پسپۆڕیان تێدایە و دەزانن بەو ژمارەیە ناتوانرێت نەوت بەرهەم بهێنرێت، بەڵام ئەوان هەندێک داواکارییان هەبوو، کە نموونەیەک بدەینەوە ئەوان و ئێمەش پێمان داون، هەروەها سیڤیی کێڵگە نەوتییەکانیشمان پێداون؛ بۆیە داوا کرا ئەو ژمارەیە راست بکرێتەوە تاوەکو کۆمپانیاکانیش بتوانن دەست بە بەرهەمهێنان بکەنەوە؛ بۆ ئەوەش شاندی حکومەتی فیدراڵ، داوای چەند داتایەکیان لە ئێمە کردووە تاوەکو بۆیان ئامادە بکەین؛ ئێمەش رۆژی 19ـی تشرینی دووەم، ئەو داواکارییەی ئەوانمان جێبەجێ کرد و بەشێوەیەکی فەرمی بۆمان ناردن؛ بۆیە ئێمە چاوەڕێین لە کاتێکی نزیکدا پێش یەکی كانوونی یەكەم، دەست بە دانوستاندن بکەینەوە.

وەزیری سامانە سرووشتییەكان بەوەكالەت وتی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، لایەنی تورکی و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەن، تەنیا بابەتی بەرهەمهێنان و گواستنەوە چارەسەر بکرێت لەلایەن وەزارەتی نەوتی حکومەتی فیدراڵییەوە، هەناردەی نەوت دەستپێدەکاتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه