Kurdistan Press - بڕیارێکى نوێ لە وەزارەتى کارەبا بڕیارێکى نوێ لە وەزارەتى کارەبا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بڕیارێکى نوێ لە وەزارەتى کارەبا

وەزارەتی كارەبا بڕیاری داوە كارەبا بەیەكسانی بەسەر پارێزگاكان دابەش بكرێت و هەڵمەتێکی فراوان بۆ نەهێشتنی سەرپێچییەکان و سزادانی ئەو کەسانە بکرێت، کە لەدەرەوەی پێوەری زیرەک کارەبایان ڕاکێشاوە.

لە راگەیاندراوێكی وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان، ئاماژە بەوە دراوە، كە کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی ئاسایی وەزارەتی كارەبای کردووە و چەند بڕیارێكیش دراون.

بەپێی راگەیاندراوەكە: "لە کۆبوونەوەکەدا بریکار و ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتیی کارەبای پارێزگاکان ئامادە بوون، بڕیار لەسەر جێبەجێکردنی یەکسانی لە دابەشکردنی کارەبا لەنێوان پارێزگاکان درا."

ئەوەش خراوەتە ڕوو: "تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە لێژنەی پێوەری زیرەک و چاودێری و بەدواداچوونی سەرپێچییەکان و بڕیار درا هەڵمەتێکی فراوان بۆ نەهێشتنی سەرپێچییەکان و سزادانی ئەو کەسانە بکرێت، کە لەدەرەوەی پێوەری زیرەک کارەبایان ڕاکێشاوە و شوێنەکانیان ئاشکرایە."

ئەوەش راگەیاندراوە، كە بڕیاری کەمکردنەوەی کارەبا بەردەوامەکان دراوە.

جەختیش كراوەتەوە، كە وەزارەتی کارەبا توانای بەرهەمهێنانی کارەبای بۆ سێ هەزار و 400 مێگاوات بەرز کردووتەوە، لەکاتێکدا خواست لەسەر کارەبا بۆ سەرووی شەش هەزار مێگاوات کارەبا بەرز بووەتەوە.

پێشتر كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان،  رایگەیاندبوو: "ئێمە لە كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، توانیومانە ئاستی ژێرخانی كارەبا بگەیەنینە حەوت هەزار و 400 مێگاوات كارەبا، بەڵام كێشەی قەیرانی دارایی و سووتەمەنیمان هەیە و ناتوانین زیاتر لە سێ هەزار و 500 بۆ سێ هەزار 600 مێگاوات زیاتر كارەبا بەرهەم بهێنین، ئەمەش بەرهەمهێنانێكی كەمە، ئەگەر بەراورد بكرێت بە هەڵكشانی خواست و زیادبوونی هاوبەشانی كارەبا و داواكاریی كارەبا لە لایەن هەموو پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون و كارگە و بوارەكانی دیكەی پڕۆژەكانەوە."

راشیگەیاندبوو: "تەنیا لەم كابینەیەدا 393 هەزار هاوبەشی نوێ تۆمار كراون، بۆیە وێڕای گرفتی سیولە و كەمیی سووتەمەنی و هەڵكشانی خواست و زۆربوونی هاوبەشانی كارەبا، هەوڵەكانمان بەردەوامن بۆ ئەوەی خزمەتگوزاریی كارەبا بەرەو دۆخێكی باشتر ببەین ."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه