Kurdistan Press - لەبارەی خوێندنی سلێمانی بڕیاری نوێ دەرکرا لەبارەی خوێندنی سلێمانی بڕیاری نوێ دەرکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەبارەی خوێندنی سلێمانی بڕیاری نوێ دەرکرا

 بەێوبەرایەتی گشتی ئەزموونەکان بڕیاری نوێی لەبارەی تاقیکردنەوەکانی سنووری سلێمانی دەرکرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە 21/12/2023، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەكانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، گشتاندنێكی بڵاوكردەوە، كە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی پەروەردەی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و راپەڕین كراوە و تێیدا چەند بڕیارێك دەركراون. 

لە گشتاندنەكەدا هاتووە، سەرجەم قوتابخانەكان ئاگادار بكەنەوە بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی یەكەم، بەم شێوەیەی خوارەوە مامەڵە لەگەڵ نمرەی تاقیكردنەوەكانی قوتابییان بكەن:

1- ئەو قوتابی و خوێندکارانەی نمرەی هەڵسەنگاندن و نیوەی وەرز ‎(10-20-10) یان هەیە ، ئەوا پێویستە
تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز لەسەر (60)نمرە‏ ئەنجام بدەن. 

2- ئەو قوتابخانە و خوێندنگەیانەی نمرەی تاقیکردنەوەی نووسینەکی (20)نمرەیان‏ ئەنجام نەداوە و نمرەی هەڵسەنگاندنیان هەیە ئەوا پێویستە تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز لەسەر (80نمرە)ئەنجام‏ بدەن بەم شێوەیە لە سیستەم تۆماری بکەن. 

أ- نمرەی بەدەست هاتوو لە (80)نمرە‏ دابەشی(4) بکرێت بۆ دەرهێنانی (30)نعرەی‏ تاقیکردنەوەی نووسینەکی
ب- نمرەی بەدەست هاتوو لە (80)نمرە‏ لێکدانی(0.75) بکرێت بۆ دەرهێنانی (60)نمرەی‏ تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز.
ت- ئمرەی کۆتایی لە هەردوو خاڵی (أ، ب) نزیکبکرێتەوە بۆ نمرەی تەواو ئەگەر ئمرەکە بە کەرت دەرچوو. 

3-ئەو‏ قوتابخانە و خوێندنگەیانەی تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی یەکەم ئەنجام دەدەن بۆ وەرزی دووەم لەسەر هەمان ساڵنامەی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە بەردەوام دەبن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا