Kurdistan Press - کەشناسی : سبەى هەینى بەفرو بارانە کەشناسی : سبەى هەینى بەفرو بارانە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کەشناسی : سبەى هەینى بەفرو بارانە

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشکراکرد و تیایدا هاتووە، سبەی شەپۆلێکی باران بارین روو لە ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەری ناوچەکانی هەرێم دەکات و ئەگەری بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک و هەولێر هەیە و پلەکانی گەرما ٢ تا ٤ پلە دادەبەزن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان بەگشتی نیمچەهەور دەبێت و دواتر بۆ هەوری تەواو دەگۆڕیت و پلەکانی گەرما لە تۆمارکراوەکانی رۆژی رابردوو نزیکدەبنەوە.
باس لەوەش کراوە، سبەی هەینی، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لە کاتەکانی بەیانیدا باران بارین لە ناوچە شاخاوییەکان و سنووری پارێزگای دهۆک دەستپێدەکات و پاشان لە هەندێک ناوچەی هەرێم بارانی مامناوەند دەبارێت.

ئاماژە بەوەش کراوە، دوا نیوەڕۆی سبەینێ شەپۆلی باران بارین بۆ سەنتەری پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی درێژ دەبێتەوە و نمە باران دەبارێت و ئەگەری بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک و هەولێر هەیە و پلەکانی گەرما ٢ تا ٤ پلە دادەبەزن.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، پێشبینی دەکرێت بۆ رۆژی شەممە کاریگەری ئەم شەپۆلە زیاتر ببێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : ١٧ پلەى سیلیزى
سلێمانی : ١٥ پلەى سیلیزى
دهۆک : ١٦ پلەى سیلیزى
کەرکووک : ١٨ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : ١٥ پلەى سیلیزى
زاخۆ : ١٦ پلەى سیلیزى
گەرمیان : ١٩ پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: ٥ پلەى سیلیزى
سۆران : ١٣ پلەى سیلیزى

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا