Kurdistan Press - لە كەركووك 10 كەس دەستگیرکران لە كەركووك 10 كەس دەستگیرکران | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە كەركووك 10 كەس دەستگیرکران

ئەمڕۆ هەینی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراقی فیدراڵ، دادگاییکردن و سزای پێنج ساڵ زیندانیکردنی بۆ 10 کەس لە شاری کەرکووک راگەیاند، بە تۆمەتی ئەندامییەتی لە حزبی بەعسی هەڵوەشاوە و ستایشكردنی ڕژێمی پێشوو و سەدام حوسێنی لەسێداردراو لە ئاهەنگێكی جەماوەری لەبەردەم باڵەخانەی پارێزگای كەركووك.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراقی فیدراڵ، دەستگیرکردنی یەکێک لەو کەسانەی راگەیاند کە لە چەند رۆژی رابردوو لە کەرکووک لە ئاهەنگێکدا لە نزیک باڵەخانەی نوێی پارێزگای کەرکووک ستایشی رژێمی پێشوویان دەکرد و وێنەی سەرۆکی لە سێدارەدراوی ئەو رژێمەیان بەرز کردبووەوە.
لە راگەیەندراوێکدا دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئاماژەی بەوە کردووە، دوای دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارە، دۆسیەکەی رەوانەی دادگا کراوە بۆ ئەوەی بە سزای یاسایی خۆیان بگەن، ئەمەش بەگوێرەی یاسای ژمارە (32)ـی ساڵی 2016ـی تایبەت بە قەدەغەکردنی حزبی بەعسی هەڵوەشاوە و دەستگیرکردنی ئەوانەی بانگەشەی بۆ رژێمی پێشوو دەکەن.
هەو لەو راگەیەندراوەدا، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئاشکرای کردووە، دادگای تاوانەکانی کەرکووک بڕیاری زیندانیکردنی بۆ ماوەی پێنج ساڵ بۆ 10 کەس دەرکردووە کە ئەندامی تۆڕێکی پەیوەندیدار بە حزبی بەعسی هەڵوەشاوە بوون، دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو لەلایەن تیمەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانییەوە دەستگیر کران، بەهۆی ئەوەی بانگەشەیان بۆ ئەو حزبە دەکرد لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و لە لێکۆڵینەوەکاندا دانیان بە ئەندامییەتی لە حزبی بەعسی هەڵوەشاوە داناوە.
دوای ئاشکراکردنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە کەرکووک، ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی عەرەب رژانە سەر شەقامەکان بۆ ئاهەنگگێڕان و بەشێک لەو هاووڵاتییانە وێڕای بانگەشەکردن و بەرزکردنەوەی وێنەی سەرۆکی لە سێدارەدراوی رژێمی پێشوو، هاوکات هێرشیان کردە سەر گەنجێکی کورد و بە سەختی برینداریان کرد و زیانێکی زۆریان بە ئۆتۆمبێلەکەی گەیاند.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه