ئەمڕۆ شەممە 23ـی 12ـی 2023، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران ڕایگەیاند، سوپاسی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین كە لە پێناو زیاتركردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی و گەیاندنی خزمەتگوزارییە جۆراوجۆرەكان بە سەرجەم شارۆكە و شارەدێكان، لەسەر داواكاری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سۆران، بریاری دا بەبڕی (1,200,000,000) یەک ملیار و دوو سەد ملیۆن دینار ئامێرێكی سی تی سكان بۆ نەخۆشخانەی گشتی چۆمان دابین بکرێت.
تەندروستیی سۆران ئەوەشی راگەیاندووە، بەكڕینی ئەو ئامێرە كارئاسانی زۆر دەكات بۆ هاووڵاتییانی سنوورەكە كە چیتر سەردانی شارۆكەی سۆران نەكەن بۆ گرتنی وێنەی تیشكی تەنوری.
وەڵام بدەوه