بەڕێوه‌به‌ری سووته‌مه‌نیی ھه‌ولێر رای گه‌یاند، ھاتنی نه‌وت له به‌غدا یه‌كلا بووه‌ته‌وه، خۆیان ئاماده كردووه و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت مانگی داھاتوو بگات و له ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌ست به دابه‌شكردنی بكرێت.
ئاری كاكه‌شین به‌ڕێوه‌به‌ری سووته‌مه‌نیی ھه‌ولێر، ڕایگەیاند، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن به فه‌رمی نووسراوی ناردنی نه‌وتی به‌غدایان پێ بگات، بۆیه رێكاری پێویستیان گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وته‌كه وه‌ربگرن و ھه‌ر كاتێكیش نه‌وته‌كه گه‌یشت، ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ده‌كرێت.
ئه‌و روونی كرده‌وه، ئه‌مساڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆی نه‌وتی دابین كرد و تا ئێسته له سه‌ره‌تای ساڵی نوێوه نه‌وت له به‌غداوه دێت و له ناوچه شاخاوییه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت
به‌گوته‌ی ئاری كاكه‌شین، ھه‌ر كاتێك نه‌وته‌كه بگات، ئه‌وا وه‌ك به‌رمیلی دووه‌م له ناوچه شاخاوییه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت به‌پێی ئه‌و نرخه‌ی له به‌غداوه داده‌نرێت، ته‌نیا كرێی گواستنه‌وه‌ی ده‌چێته سه‌ر ئه‌گه‌رنا به‌ھه‌مان نرخ ده‌درێته ھاووڵاتییان.
بریكاره‌كانی خۆراك له بری هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی حكوومی، 103 هه‌زار دیناریان له هاووڵاتییان وه‌رگرت كه بڕه‌كه‌ی 200 لیتر بوو، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ نه‌وته‌كه‌ی عێراق به 50 هه‌زار دینار دابه‌ش بكرێت
وەڵام بدەوه