Kurdistan Press - ڕاگەیاندراوێک لە کونسوڵخانەی گشتی فەرەنسا لە هەولێر ڕاگەیاندراوێک لە کونسوڵخانەی گشتی فەرەنسا لە هەولێر | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕاگەیاندراوێک لە کونسوڵخانەی گشتی فەرەنسا لە هەولێر

لە راگەیاندراوێکدا کونسوڵخانەی گشتی فەرەنسا لە هەولێر رایگەیاند، لە رێککەوتی(3ـی 1ـی 2024)ـەوە دۆسیەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ ڤیزای فەرەنسا لە سەنتەری خزمەتگوزاری (TLS) لە هەولێر دادەنرێت، هەروەها لە سەنتەری خزمەتگوزاری (VFS) هیچ مامەڵەیەکی داواکردنی ڤیزای فەرەنسا لە رێککەوتی 28ـی 12ـی 2023ـەوە وەرناگرێت.

لە راگەیاندراوەکەدا هەروەها هاتووە، بۆ زانیاری وەرگرتن و ئامادەکردن و پێشکەشکردنی داواکارییەکان، هاووڵاتییان دەتوانن لە رێگەی خۆتۆمارکردن لەسەر وێبسایتی France-visas وەربگرن، هەروەها ماڵپەڕەکانی:

https://visas-fr.tlscontact.com/visa/iq/iqEBL2fr/home

https://france-visas.gouv.fr

هەموو زانیارییەکان تایبەتن بە رێنوێنیکردن لە رێکارەکان و یارمەتیدان لە هەموو قۆناغەکانی داواکارییەکانی هاووڵاتییان لە ئامادەکردنی دۆسیە، وەرگرتنی وادەی چاوپێکەوتن، دانان و بەدواداچوونی مامەڵاکان بەردەستن.

ناونیشانی سەنتەری پێشکەشکردنی داواکارییەکانی ڤیزا:

TLS Contact، سەنتەری کارگێری جیهانی/ شەقامی گوڵان، بەرامبەر ستێر تاوەر و کونسوڵخانەی تورکی لە هەولێر.

ژمارەی تەلەفۆن: 07835415200

ئیمەیل:  https://visas-fr.tlscontact.com/inquiry/iq/EBL2fr

وێبسایت: / https://visas-fr.tlscontact.com/visa/iq

کونسوڵخانەی گشتی فەرەنسا بە تەنیا دەسەڵاتی رێگەپێدراو دەمێنێتەوە لە بڕیاردان لە پێدانی ڤیزا

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر سەردانی وێبسایتی کونسوڵخانە بکەن:

https://iq.ambafrance.org/-Consulat-General-de-France-a-Erbil

 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه