Kurdistan Press - زستانێکی سەخت و زۆر سارد بەڕێوەیە زستانێکی سەخت و زۆر سارد بەڕێوەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

زستانێکی سەخت و زۆر سارد بەڕێوەیە

بەپێی ڕاپۆرتی شارەزایانی كەشناسی، چەندین شەپۆلی بەفر و بارانی باش و سەرما و سۆڵەی توند بەڕێگاوەن و تاوەكو وەرزی بەهار بەفر دەبارێت.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی ڕایگەیاندووە، ئەم پێشبینیە % 100 لێکدانەوەی خۆمە تەنیا بەپێی تەجروبەی خۆم و ڕەگەزەکانی کەش و هەوای ناوچەکە لەناو وەرزی هاوین لێکدانەوەی وردم کردووە بۆ ناو زستان ڕێگای زانستیش لێرە دەخەمە ڕوو.

ڕوونیشی كردۆتەوە، بوونی ڕەشەبایە چالاک و ناو بەناوەکانی وەرزی هاوین بەتایبەتی کۆتاییەکانی مانگی (6 و 7 و 8) نیشانەی بوونی شەختە و بەستن و سەرمای توندە بۆ ناو وەرزی زستان و بوونی بای شەماڵ و ناو بەناو بەشێک لەڕۆژەکان لە کاتەکانی دوانیوەڕۆ بەدواوە و بوونی باران لەناو وەرزی هاویندا و زۆر بوونی لەناوچە جیا جیاکان بەشێوەی ئاست بەرز لەچاو چەندین هاوینی ڕابردوو، هەروەها زۆربوونی بەڕێژەیەکی ئاست بەرز لەئاستی ئاساییەکان ئاماژەن بۆ بوونی چەندین شەپۆلی دابارینی باران و بەفر و تەرزەی باش بۆ ناو وەرزی زستان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەو پێیە و بەپێی ئەو لێکدانەوەیانەی کردومانە زستانی ئەمساڵی 2024 مان یەکێک دەبێت لەزستانە زۆر ساردەکان و سەخت دەبێت.

دەشڵێت: “مانگی 1 و 2 زۆر سارد دەبێت و لەم مەودایەدا ئەگەری بەفر بارین بەگشتی بۆ ناوچەی شاخاوی و نیمچە شاخاوی و سەنتەرەکانیان کراوەیە ئەگەری زۆره بەفر بارین دەشتاییەکانی هەولێر و موسڵ و کەرکوک و گەرمیانیش بگرێتەوە و سپی پۆشیش ببن و هەروەها مانگی 3 و 4 ساردە و ئەگەری بەفر بارین بۆ کوێستانەکان هەیە”.

پێشبینی ئەوەشی كردووە، “وەرزی بەهاریش زۆر باش دەبێت لەڕووی دابارینەوە “.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا