Kurdistan Press - پەیامێکی گرنگ لە سەندیکای پارێزەران لە بارەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم پەیامێکی گرنگ لە سەندیکای پارێزەران لە بارەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەیامێکی گرنگ لە سەندیکای پارێزەران لە بارەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2ی 1ی 2024، سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان، بەیاننامەیەکی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌، هەموو ساڵێک لە سێی کانونى دووەم، سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان، بەبۆنەى دامەزراندنییەوە یاد و ڕێوره‌سم ساز دەکا و چالاکى جیاواز ئەنجام دەدات. ئەمساڵیش بەبۆنەى تێپەڕبوونى 31 ساڵ بەسەر دامەزراندنى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان، وێراى پیرۆزباییى لە خۆمان و گشت پارێزەرانى کوردستان، کە رۆژێکى پیرۆزە و پارێزەران شانازى بەو رۆژە دەکەن، کە مێژوویەکى پڕشنگدارى هەیە و پارێزەران لەو رۆژەدا سەربەخۆیانە و بوێرانە بڕیاریان دا نەچنەوە ژێربارى بڕیارى ناوەندیی رژێمى ئەوساى عێراق و ببنە خاوەنى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان، كە ئێستا بۆتە دەزگایەکى بەهێزى یاساییى لە کوردستان و عێراق و نزیکەى 20 هه‌زار پارێزەرى تێدا تۆمارە و کارەکانى بە شێوەیەکى یاساییانەى دەزگاییى بەڕێوە دەچێت و زیاتر لە 25 لق و ژوورى لە شار و شارۆچکەکانى کوردستان هەیە و پەیوەندییەکى تۆکمەى لەگەڵ دەسەڵاتەکانى یاسادانان، جێبەجێکردن و دادوەریى هەیە.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، بەڵام بەهۆى ئەو دۆخەى کە کوردستان و عێراق پێى تێپەڕ دەبێت، بەتایبەت ئەو دۆخە ئابوورییەى کە حکوومەتى عێراقى بەسەر مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستانى هێناوە و سێ مووچەى ساڵى 2023ى فەرمانبەران دابەش نەکراوە، کە بەرپرسیارییەتى سەرەکى لە ئەستۆى حکوومەتى عێراقدایە و داواکارین لە ساڵى 2024 گشت ئەو کێشانە چارەسەر بکات و مووچەى فەرمانبەرانى کوردستان بخاتە دەرەوەى گشت ململانێى و کێشە سیاسییەکان و نابێت بەهیچ شێوەیەک جیاوازى لەنێوان فەرمانبەرانى عێراق و کوردستان بکات و پێویستە بە تەواوى بەرپرسیارییەتى داراییى و ئەخلاقى لەو بارەیەوە لە ئەستۆ بگرێت و دەستوور جێبەجێ بکات و رێگە بەوە نەدات، بە بیانووى کەموکوڕى یاساى بودجە، مووچەخۆرانى هەرێمی كوردستان سزا بدرێن.
ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، ئەو هێرش و پەلاماردانە ناڕەواییانەى کە ماوەیەکە لەسەر هێزەکانى پێشمەرگە و فڕۆکەخانە و دەزگا فەرمییەکانى هەرێمى کوردستان هەیە بەهۆى درۆن و هێزە چەکدارە لە یاسا دەرچووەکان، بە توندى ئیدانە دەکەین و پشێوى و ئاڵۆزى لە هەرێم و عێراق دروست دەکات، کە پێویستە حکوومەتى عێراق و فەرماندەى هێزە چەکدارەکانى عێراق بە ئەرکى خۆى هەڵسێت و ئەو هێزە چەکدارییى و لایەنانەى لە پشتیەوەن سزا بدات و هیچ بوارێک بۆ پێشێلێکردنى سەروەرى هەرێم نەدرێت، کە پێشێلکردنى سەروەرى عێراقە و دەبێت بەدواداچوونى جددى بکرێت و تاوانباران بە توندترین شێوە سزا بدرێن و تاوانى لەو جۆرە دووبارە نەبێتەوە. بەپێچەوانەوە داهاتووى عێراق بە ئاقارێکى نادیار تێپەڕ دەبێت و پشێوى گەورە رووبەڕووى وڵاتەکە دەبێتەوە. هەر بۆیە سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان بەپێویستى زانى ئەمساڵ هیچ مەراسیمێکى خۆشیى و ئاهەنگ و پێشوازیکردن لە میوانان و هەر جۆرە چالاکییەکى دیکە بەو بۆنەیەوە لە گشت لق و ژوورەکان و بارەگاى سەرەکى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان ئەنجام نەدات.
له‌ كۆتاییدا سه‌ندیكای پارێزه‌ران له‌و به‌یاننامه‌یاندا ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ ڕوو، بۆیە لە رێگاى ئەو بەیاننامەیەوە، دووبارە پیرۆزباییى خۆمان ئاڕاستەى گشت پارێزەرانى کوردستان و ئەندامانى سەندیکاکەمان دەکەین و هیوادارین لە ساڵى داهاتوو و لە سێى کانونی دووەم، بەشێوەیەکى فراوان ئەو یادە بەرز و پیرۆز ڕابگرین، خۆشییى و شادى پارێزەران هاوزەمان بێت لەگەڵ خۆشیى و شادى فەرمانبەرانى کوردستان و گشت چین و توێژەکانى دانیشتوى هەرێمى کوردستان و سەقامگیریى و تەناهیى و ئارامى سەرتاپاى هەرێمى کوردستان بگرێتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا