Kurdistan Press - لەپێناو ڕێگری و کەمکردنەوەی مەترسییەکانی لافاو لە شاری هەولێر، هەوڵەكان بەردەوامن لەپێناو ڕێگری و کەمکردنەوەی مەترسییەکانی لافاو لە شاری هەولێر، هەوڵەكان بەردەوامن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەپێناو ڕێگری و کەمکردنەوەی مەترسییەکانی لافاو لە شاری هەولێر، هەوڵەكان بەردەوامن

لەپێناو ڕێگری و کەمکردنەوەی مەترسییەکانی لافاو لە شاری هەولێر، هەوڵەكان بەردەوامن و لەم ڕووەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان، نزیکەی 40 ملیار دیناری بۆ دروستکردنی ڕێڕەوی لوولەیی و سندووقی، خەرج کردووە.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند: "بۆ ڕێگریكردن لە لافاو، ژمارەیەك پۆند و ئاوەڕۆی لوولەیی و سندووقی دروست كراون، ئەوەش مەترسییەكانی لافاوی لە شاری هەولێر كەم كردووەتەوە."
جگە لە دروستكردنی ڕێڕەوی نوێی ئاو، ڕێڕەوە کۆنەکانیش بەردەوام پاک دەکرێنەوە و هەموویان بەیەکترییەوە دەبەسترێنەوە.
ئومێد خۆشناو، گوتیشی: "بەشێك لە ڕێڕەوەكان كۆنكرێت كراون و لە نزیك شارەكانن، بەڵام لە دەوروبەری شارەكان دەبێت لەسەر خۆڵ بێت، تاكوو بۆ ئاوی ژێرزەوییش سوودی هەبێت."
کابینەی نۆیەم، بۆ ڕێگری لە وشکەساڵی و كەمكردنەوەی لافاو، لە خزمەتکردنی سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەردەوام دەبێت و پاراستنی گیانی هاووڵاتییانی لە ڕووداوە سروشتییەكان بە هەند هەڵدەگرێت

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه