Kurdistan Press - ئەمشەو لەو سنورە بەفر دەبارێت ئەمشەو لەو سنورە بەفر دەبارێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمشەو لەو سنورە بەفر دەبارێت

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ پێنج شەممە   2024-01-04     
کەش/ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە هەورى تەواو دەبێت . لە دوای نیوەڕۆ نمە باران دەست پێدەکات لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی پاشان لە کاتەکانی شەودا کاریگەریەکەی دێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر . لە شەو درەنگدا لە سەر لووتکەى شاخە بەرزەکان بەفر بارینى کەم  دەبێت بە تایبەت شاخە بەرزە سنووریەکان . هەروەها لە کاتەکانی شەو ئەگەری دروست بوونی تەم بە ڕیژەی جیاواز هەیە . 
خێراى با / لەسەرخۆ ( 10 – 15 ) کم /ک دەبێت .   
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما/   بە نزیکەی 1 تـــا 2 پلە بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنی.
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 7  – 9  ) کم  دەبێت . 
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی هەینی   2024 -01-05
کەش/ئاسمان بە گشتی هەوری  دەبێت , لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی ڕاپەڕین باران بارین بە شێوەی پچڕ پچڕ دەبێت , لە ئێوارەدا لەم ناوچانە ئاستی دابارین زیاد دەکات .  لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ لەبەشێک لەسنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکووک نمە باران دەبێت . هەروەها لە کاتی باران بارین لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنورییەکان بەفر بارین دەبێت . پێشبینی دروست بوونی تەمێکی کەم دەکرێت بە درێژایی کاتەکانی سبەی هەینی .
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند  ( 10 – 20 ) کم /ک دەبێت .
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 7  – 9  ) کم  دەبێت . لە کاتی تەم ( 4  – 6  ) کم  دەبێت
پلەکانی گەرما/   نزیک  دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ . 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  16 پلەى سیلیزى
سلێمانی   : 16  پلەى سیلیزى
دهۆک      : 10   پلەى سیلیزى
کەرکووک   : 18 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە   : 16  پلەى سیلیزى
 زاخۆ    :   11 پلەى سیلیزى
گەرمیان  : 19 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 3 پلەى سیلیزى
سۆران  : 10  پلەى سیلیزى
    بەشى پێشبینى      2024-01-04

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا