Kurdistan Press - سه‌رۆك بارزانى پێشوازى لە فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان لە عێراق و سوریا دەکات سه‌رۆك بارزانى پێشوازى لە فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان لە عێراق و سوریا دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سه‌رۆك بارزانى پێشوازى لە فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان لە عێراق و سوریا دەکات

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 9ـی کانوونی دووەمی 2024، سەرۆک مەسعود بارزانى لە سەڵاحەددین پێشوازى له‌ بەڕێز جه‌نه‌راڵ جۆوڵ ڤاوڵ فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ عێراق و سوریا و شاندی ياوه‌رى كرد.

لە دیدارەکەدا کە بەڕێز مارک سترۆ کونسولی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر ئامادەی بوو، باس لە دوایین پێشهات و گۆڕانکاری و هەڕەشەی تیرۆر لە عێراق و سوریا و ناوچەکە بە گشتی کرا.

هەر لەو دیدارەدا گفتوگۆ لە بارەی مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی داعش کرا و گرتنەبەری ڕێگەچارەی پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە گرنگ زانرا.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرنج خرایە سەر بەردەوامی هەماهەنگی نێوان هێزەکانی هاوپەیمانان و هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، هەروەها جەخت لە بەردەوامی کاری هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کرایەوە بە مەبەستی ڕێگری کردن لە مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا